پشکنینی ئاسنی خوێن

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2021-07-28-18:03:00 - کۆدی بابەت: 6078
پشکنینی ئاسنی خوێن

ناوه‌ڕۆك

ئاسنی خوێن

ئاسن بریتییە لەو کانزایەی کە لەشی مرۆڤ پێویستی پێیەتی بۆ گەشەکردن و بەردەوامی، ٧٠٪ی ئاسنی لەشی مرۆڤ دەکەوێتە هیمۆگڵۆبین (پڕۆتینێکە لە خرۆکە سوورەکانی خوێندا هەیە و کاری گواستنەوەی ئۆکسجینە لە سییەکانەوە بۆ هەموو لەش)، مایۆگڵۆبین (پڕۆتینێکە ئۆکسجین دەدات بە خانەکانی ماسولکەکانی لەش و هەڵیدەگرێت و پاشەکەوتی دەکات)، هەروەها ئاسن بەکاردێت بۆ دروستکردنی چەند هۆڕمۆنێکی دیکەی لەش، لەشی مرۆڤ ناتوانێت خۆی ئاسن بەرهەمبهێنێت بەڵکوو دەبێت لە ڕێگەی خواردن یاخود دەرمانەوە وەریبگرێت، کە وەریگرت بڵاوی دەکاتەوە بە هەموو لەشدا لە ڕێگەی Transferrin (پڕۆتینی گوێزەرەوەی ئاسن کە لەلایەن جگەرەوە بەرهەمدەهێنرێت).

پشکنینی ئاسنی خوێن

ئەم پشکنینە لە ڕێگەی سیرەمی خوێنەوە دەکرێت (بەشێکی خوێنە هەموو ئەو ماددانەی خوێن لەخۆدەگرێت کە بەشدارنین لە مەیینی خوێن وەک، پڕۆتین، ئەلیکترۆلایت، دژەتەنەکان، هۆرمۆن، دەرمان)، بۆ دەستکەوتنی سیڕەم نموونەی خوێنەکە وازی لێدەهێنرێت تاکوو دەمەیێت، پاشان دەخرێتە ئامێری سەنتەرفیوجەوە بۆ جیاکردنەوەی بەشە مەییووەکە و خانەکانی خوێن، ئەو بەشەی دەمێنێتەوە بریتییە لە سیرەم، کاتێک لە ئەنجامی پشکنینی گشتی خانەکانی خوێندا ڕێژەی هیمۆگڵۆبین و هیماتۆکرایت لە ڕێژەی ئاسایی خۆی کەمتردەبێت نیشانەی ئەوەیە کە ئاسنی جەستە لە ڕێژەی ئاسایی خۆی زۆر زیاتر یان کەمترە و پزیشک داوای پشکنینی ئاسنی خوێن دەکات، پشکنینی ئاسنی خوێن بە تەنها ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە نادات بە دەستەوە بەڵکو پێویستە پشکنینی (Ferritin ئاسنی پاشەکەوتکراو، Transferrin پڕۆتینی گوێزەرەوەی ئاسن، TIBC تێکڕای توانای پەیوەستیی ئاسن) بکرێت، زۆربەی جار پزیشک داوای ئەم پشکنینانە دەکات بەیەکەوە و ئەنجامەکەی یارمەتیدەر دەبێت بۆ دیاریکردنی هۆکاری نەخۆشی و چارەسەر.

ڕێژەی ئاسایی ئاسنی خوێن

  • لە پیاواندا ٨٠ بۆ ١٨٠ مایکرۆگرام/دێسیلیتر mcg/dL 
  • لە ئافرەتاندا ٦٠ بۆ ١٦٠ مایکرۆگرام/دێسیلیتر mcg/dL
  • لە منداڵاندا ٥٠ بۆ ١٢٠ مایکرۆگرام/دێسیلیتر mcg/dL
  • لە کۆرپەلەدا ١٠٠ بۆ ٢٥٠ مایکرۆگرام/دێسیلیتر mcg/dL

هۆکارەکانی کەمی ئاسن

  • وەرنەگرتنی ڕێژەی پێویستی ئاسن لە ڕێگەی ژەمەکانەوە و نەخواردنی خواردنی تەندروست.
  • جۆرێکی نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵەکان.
  • زیادبوونی پێویستیی ئاسن لە ماوەی دووگیانیدا.
  • لەدەستدانی خوێنی زۆر لە کاتی سوڕی مانگانەدا یاخود لە خوێنبەربوونی ناوەکیدا.
  • هەروەها کەمی ئاسن لە لەشدا دەبێتە هۆی نەخۆشی کەمخوێنی.

نیشانەکانی کەمی ئاسن

  • زوو ماندووبوون
  • کەمڕەنگی پێست
  • هەناسە توندی
  • سەرەئێشە و سەرگێژخواردن
  • زیادبوونی لێدانی دڵ
  • وشکبوونەوە و وەرینی پرچ
  • تێکچوونی پێست
  • ئاوسانی زمان و دەم
  • ئازاری قاچەکان بە تایبەت لەشەودا
  • لاوازبوونی نینۆک

ئەو خواردنانەی کە ئاسنیان تێدایە


سەرچاوەکان



8113 بینین