بۆچی پێویستمان بە پاسپۆڕت هەیە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-02:45:00 - کۆدی بابەت: 2635
بۆچی پێویستمان بە پاسپۆڕت هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی پێویستمان بە پاسپۆرت هەیە؟

پاسپۆرت، ئەو بەڵگە نامە ڕەسمییەیە کە مرۆڤ دەتوانێت لە وڵاتێکەوە پێی بچێت بۆ وڵاتێكی تر، لە سەرانسەری جیهانیشدا لە دێر زەمانەوە بەکارهێنراوە.
وشەی ''پاسپۆرت'' وشەیەکی ئینگلیزییە مانای ''پەڕینەوە لە بەندەر'' دەدات، چونکە کاتی خۆی ڕێگای ئاسمانی و زەمینی وەکو ئێستا نەبووە، تاکە رێگەیەک کە زۆر باو بووە ڕێگەی دەریایی بووە.
لەگەڵ ئەوەدا پاسپۆرت ڕێگەی ئەوەمان دەداتێ، لە وڵاتەکەی خۆمانەوە بچینە وڵاتێکی تر، بەڵام دەبێت ڤیزە ''چونە ژوورەوە'' وەربگرێت لە باڵوێز خانەی ئەو وڵاتەی بۆی دەچین، بە بێ وەرگرتنی ڤیزە هیچ کەسێک ناتوانێت بە ڕەسمی بچێتە وڵاتێکی ترەوە.
پاسپۆرت بریتییە لە نامیلکەیەکی بچووک، کا زانیاری تەواوی لەسەر خاوەنەکەی تێدایە، وەکو ناوی خۆی و باوکی و بنەماڵەکەی و پیشەکەی و ساڵ و شوێنی لەدایک بوون و ژماریە تەلەفۆن لەگەڵ وێنەیەکی هەڵگرەکەیدا، کە دەبێت لە لایەن کاربەدەستانی وڵاتەکەوە سەلمێنرابێت ''تصدیق کرابێت''.
لە ناوی پاسپۆرتەکەدا ناوی ئەو وڵاتانەش دەنوسرێت کە ڕێگە دراوە بچێت بۆی، لە وڵاتانی بیانیدا مرۆڤ بە پاسپۆرتەکەی دەناسرێت، بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت بپارێزرێت.


سەرچاوەکان



618 بینین