چۆن دەتوانین نووسەرانی سەردەمی ڤیکتۆریانی بەریتانیا دابەش بکەین؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-25-22:50:00 - کۆدی بابەت: 12690
چۆن دەتوانین نووسەرانی سەردەمی ڤیکتۆریانی بەریتانیا دابەش بکەین؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چۆن دەتوانین نووسەرانی سەردەمی ڤیکتۆریانی بەریتانیا دابەش بکەینە سەر دوو بەش؟ (بە عەرەبی؛ كيف يمكن لشخص أن يقسم كتاب العصر الفيكتوري إلى جانبين؟، بە ئینگلیزی؛ how can someone divide victorian writers into two sides?

ناوەڕۆک

لە سەرەتاکان و ناوەڕاستی سەردەمی ڤیکتۆریان وێژەدۆستانی بەریتانیا دابەش ببوون بۆ بەسەر دوو بەرە، بەهۆی بارودۆخی چینەکانی ئەو کاتەی وڵاتەکە. دانەیەکیان بە گەشبینەکان ناسرابوون کە لەلایەن ماکاولی و ئەلفرێدۆرد تێنسن کە لە پێگەی سیاسی بوو، ڕابەرایەتی دەکران. ئەوانە دەیان وت بەریتانیا ئێستا لە باشترین سەردەمی خۆی دایە، چونکە لە ڕووی پیشەسازی و سەربازی و سیاسی و ئابووریەوە زۆر بەهێزە و خاوەنی ئیمپراتۆریەتییەکی گەورەیە کە هەرگیز خۆری لێ ئاوا نابێت. لە ڕووی پیشەسازییەوە کە پایتەختی پێشکەوتنەکانە لەم بوارەدا، لە ڕووی سەربازیەوە ئەگەر چی ژمارەی سوپاکەی ناگات بە ئەڵمان و فەرەنسا، بەڵام خاوەنی هێزێکی دەریایی یەکجار تۆکمەیە کە هیچ وڵاتێ ناتوانێ شان لە شانی بدات، لە ڕووی ئابووری بە پایتەختی ئابووری و دارای جیهان دادەندرا، لە ڕووی سیاسی لە بارودۆخێکی یەکجار جێگیر دایە، لەکۆتایدا خاوەنی ئیمپراتۆریەتییەکی یەکجار گەورەیە کە هەرگیز خۆری لێ ئاوا نابێت. بۆیە ئەوانە پێیان وابوو دەبێت  گەشبینانە بڕوانن لە نووسینەکانیان و گرنگی بەوە نەدەن چی بەسەر چینی کرێکار و هەژاران هاتووە. 

لە بەرامبەردا بەرەکەی تر کە پێکهاتبوون لە تۆماس کارلایل و لۆرد تێنسن کاتێک وەک هۆزانڤانێکی رۆمانتیک دەینووسی و چەندانی تر وەک ڕۆمانووسی بەناوبانگ چارلس دیکنس. پێیان وابوو وڵات ئێستا لە بارودۆخێکی یەکجار خراپدایە، چونکە دۆخی چینی کرێکاران و هەژاران یەکجار خراپە لە بەرەبەیان تا ڕۆژئاوابوون کاردەکەن کە نەک تەنیا پیاوان بەلکو ژن و منداڵیش بۆ پارەیەک کە بەشی ئەوەی ناکرد پێی بژین، ئەو کەسە بیانیانەی کە لەو سەردەمە سەردانی بەریتانیان دەکرد بە دۆزەخ وێنایان دەکرد، بەهۆی زۆری تێکەڵ و پیسبوونی ژینگەکەی و ئازاری کرێکارەکانیەوە، شارەزاییان دەیان وت وڵات دابەش بووە بەسەر دوو نەتەوە.

دانەیەکیان لە خۆشترین ژیاندان و خۆشی لە گەورەی بەریتانیا دەبینن، دانەکەیتریشیان لە وێرانەی وڵات دەژین. بۆیە نووسەرە بە ویژدانەکان نەیان توانی چاویان دابخەن لەبەردەم ئەم هەموو ناخۆشی و ئازارە کە خەڵک هەیبوو وەک نووسەرانی بەرەی یەکەم. پێیان وابوو کە وڵات کۆمپانیایەک نییە تا بەپێی قازانج و پیشەسازیەکەی بڕیار لەسەر باشی بدەن. بەڵکو وڵات ئەم کاتە خۆشە کە هەموو دانیشتوانەکەی بە خۆشی و بە بەختەوەری تێیدا بژین. بۆیە لە نووسینەکانیان کەوتنە دژایەتی ئەو گەشبینی و ئەرێنیەی ماکاولی بانگەشەی بۆ دەکرد و ئاوڕێکیان لە چینی هەژار و کرێکاران دایەوە. چارلس دیکنس رۆمانووسی بەناوبانگ بە نموونە لە ڕۆمانەکانی کەوتە نیشاندانی بارودۆخی ئەم چینە ڕەخنەگرتن لە چینەکانی تری کۆمەڵگا. لە رێگای هەوڵ و کۆششی نووسەرانی بەرەی دووەم وردە وردە بەریتانیا دەستی کرد بە چارەسەرکردنی کێشەکانی و وڵات گۆرا بەلایەنی ئەرێنی و وردە وردە دەست کرا بە ڕاگەیاندنی چاکسازییەکان لە هەموو بوارەکان وڵات وەک پەروردە، ئایینی، سیاسی، یاسایی، بازرگانی. کە بەتەواوی بەریتانیای بردە ئاستێکی باشترەوە.


سەرچاوەکان



58 بینین