چۆن هۆزانڤانان لە هۆنراوەکانیان وەرزەکانیان وەک ئامرازێک بەکارهێناوە؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-18-23:15:00 - کۆدی بابەت: 12571
چۆن هۆزانڤانان لە هۆنراوەکانیان وەرزەکانیان وەک ئامرازێک بەکارهێناوە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چۆن هۆزانڤانان لە هۆنراوەکانیان وەرزەکانیان وەک ئامرازێک بەکارهێناوە؟ (بە عەرەبی؛ كيف يستخدم الشعراء الفصول؟، بە ئینگلیزی؛ How do poets used season's?) ئەگەر تێبینی بکرێت هۆزانڤانان لە هۆنراوەکانیان زۆربەی کات وەرزەکان بەکاردەهێنن، تا لە ڕێگایەوە گوزارشت لە تەمەنێکی تایبەتی خۆیان یاخود مرۆڤەکان بکەن، ئەمەش بێ هۆ نییە بەتەواوی لە زۆرێک لە هۆنراوەکان هەست دەکرێت کە سروشت گوزارشت لە سووڕی ژیانی مرۆڤ دەکات. 

ناوەرۆک

وەرزی بەهار نیشانەی نوێبوونەوە و تازە لە دایکبوونەوەی سروشتە، لە هەمان کاتدا نیشانەیە بۆ ژیانی منداڵی مرۆڤەکان. هۆزانڤانەکان منداڵی خۆیان لە سروشتی وەرزی بەهار بینیوەتەوە کە وەکوو سروشت تازە پشکوتوو ببوون، وەکو گوڵەکان تازە چەکەرەیان کردبوو لە ناخی سروشتەوە، بۆیە زۆرێک لە هۆزانڤان لە هۆنراوەکانیان بەهاریان لە چەشنی منداڵی بەکارهێناوە تا گوزارشت لەو تەمەنەیان بکەن و گوزارشت لەو تەمەنەی مرۆڤەکان بکەن، کە تەمەنێکی جوان و قەشەنگە، جیهان سادە و ساکارە. 

دووەم وەرز کە وەرزی هاوینە وەرزی پێگەیشتن و گەورەبوونی بەرهەمە لە نێو سروشتدا، گوزارشت لە تەمەنی گەورەبوون و پێگەیشتنی مرۆڤەکان دەکات لای هۆزانڤان. تەمەنێک کەوا مرۆڤ لەو پەڕی هێز و توانایەتی، ئەمەش دووەم قۆناغی سووڕی ژیانی مرۆڤەکانە. 

سێیەم وەرز کە وەرزی پاییزە، وەرزی سیسبوون و زەردبوونی سروشتە، تەواوی سروشت زەردی دایدەپۆشێت نزیک دەبنەوە لە دوا ساتەکانیان. ئەمەش لە سووڕی ژیانی مرۆڤەکاندا نیشانەیە بۆ پیری، کە لە هێز وزە دەکەون وەک گەڵاکان سیس دەبن و دەپووکێنەوە دەگەنە قورسترین قۆناغی سووڕی ژیانیان، لای زۆربەی هۆزانڤانان ئەو وەرزە مەرگیان بیردەهێنێتەوە، چونکە لە تەمەنی پیریدا مرۆڤ ئیتر دەزانێت کە زۆر نزیک بووەتەوە لە مردن.

زستان چوارەم وەرزە، وەرزی کۆتایی و لە ناوچوونی سروشتە. ئەو گەڵایانەی لە پاییز زەردبوون یەکەم بای زستان کۆتایی بە ژیانیان دەهێنێت. ئەمەش لە سووڕی ژیانی مرۆڤدا نیشانەیە بۆ قۆناغی مردن.

لای هۆزانڤانان وەرزەکان وەک ئامرازی گوزارشت کردن لە ژیانی مرۆڤەکان بەکارهاتووە، بە تایبەت لای ئەو هۆزانڤانانەی کەوا سروشت سەرچاوەی کارتێکردن و دۆزینەوەی بیرۆکە و هزری نووسینیان بووە.


سەرچاوەکان



50 بینین