جیاوازی چییە لە نێوان نووسەرانی هاوسەنگ و ناهاوسەنگ؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-29-21:58:00 - کۆدی بابەت: 12380
جیاوازی چییە لە نێوان نووسەرانی هاوسەنگ و ناهاوسەنگ؟

ناوه‌ڕۆك

ناوەڕۆک

جیاوازی چییە لە نێوان نووسەرانی هاوسەنگ و ناهاوسەنگ؟ (بە عەرەبی؛ ما هي الفروق بين الكتاب المتوازن والكتاب غير المتوازن؟، بە ئینگلیزی؛ what are the differences between balanced writers and unbalanced writers?) نووسەرانی هاوسەنگ ئەو نووسەرانەن کە لە نووسینەکانیاندا گرنگی بە هەردوو ژیانی دەرەوە و ناوەوەی مرۆڤ دەدەن. هەرچی نووسەرە ناهاوسەنگەکانن تەنها گرنگی بە یەک لایەن واتە ژیانی ناخ یاخود دەرەوە دەدەن لایەنێک فەرامۆش دەکەن. بێگومان ئەمەش لە نووسین و تێڕوانین و هزرەکانیان و شێوازی ژیان کردنیان ڕەنگدەداتەوە. 

نووسەرانی هاوسەنگ، ئەم نووسەرانەن کە پێیان وایە دەبێت هەندێک کات مرۆڤ لە نێو ژیانی دەرەوە واتە لە کەتواردا بژی یاخود بڵێین لە دونیای ڕاستەقینەدا.  هەندێک کاتیش بگەڕێنەوە نێو دونیای خەیاڵ و خەون و وێناکانیان لەگەڵیاندا سەما بکەن. پێیان وایە دەبێت هەندێک کات بگەڕێنەوە ناو سروشت تێکەڵ بە ڕۆح پاک و جوانی ببن و ساتێکی ئارامی تێدا بەسەربەرن،  هەندێک کاتیش بگەڕێنەوە نێو دونیای شارستانیەت و سوود لە ژیانی پێشکەوتوو ببینن. پێیان وایە دەبێت مرۆڤەکان هەندێک کات تەنیا بن کات لەگەڵ خۆیاندا بەسەربەرن ژیانێکی تاکی بژین، هەندێ کات بگەڕێتەوە نێو کۆمەڵگا و ژیانێکی کۆمەڵ بژین. 

نووسەرانی هاوسەنگ پێیان وایە دەبێت مرۆڤ هەندێک جار شوێن ئەقڵ و هەندێک کات شوێن هەستی بکەوێت. دەبێت هەم کەسانی کۆمەڵایەتی و کەسانی گۆشەگیربن هەندێک کات. پێیان وایە کەم ڕۆح و هەم بیر گرنگی خۆیان هەیە بە پێی کات پێویستە جڵەوی خۆت بدەیە دانەیەکیان. زۆربەی هەرە زۆری نووسەرانی مێژوو لە بواری وێژەدا لەم جۆرەن و دیارترین نموونەشیان ویلیام شەکسپیرە. 

هەرچی نووسەرانی ناهاوسەنگن تەنها بایەخ بە یەک لایەن دەدەن و لایەک فەرامۆش دەکەن، بۆ نموونە تەنها گرنگی بە لایەنی رۆحیان دەدەن یاخود ناخیان دەدەن. ئەوە دەبینین هەمیشە لە نێو دونیای خەون و خەیاڵەکانیان دەژین و ژیانی ڕاستیان فەرامۆش کردووە. لە نێو هەستەکانیان دەژین و بوارێکیان بۆ ژیرییان نەهێشتووەتەوە. لە نێو ژیانی تەنهایی دەژین و ژیانی کۆمەڵایەتیان پشتگوێخستووە. حەزێکی بێ سنووریان بۆ سروشت هەیە و لە ژیانی شارستانیەت ڕادەکەن. ئەو نووسەرانەی ئەم شێوازەیان هەیە لە ژیانی خۆیان ڕەنگدەداتەوە کە زۆرینەیان ژیانێکی تەنها دوور لە کۆمەڵگا دەژین کێشەیان لەگەڵ ژیانی کۆمەڵایەتی هەیە. نموونەی زۆرمان هەیە و دیارترینیان ژان ژاک رۆسۆیە. 


سەرچاوەکان



55 بینین