چۆن ئارەزووی خواردنم زیادبکەم؟

له‌لایه‌ن: - شانۆ محمد شانۆ محمد - به‌روار: 2024-04-30-14:30:00 - کۆدی بابەت: 12713
چۆن ئارەزووی خواردنم زیادبکەم؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چۆن ئارەزووی خواردنم زیادبکەم؟ (بە ئینگلیزی: How do I increase my appetite?، بە عەرەبی: کیف یمکننی زیادە شهیتی؟). یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی مانەوەی مرۆڤ بە تەندروستی و بوونی گەشەی بەردەوام بریتییە لە خۆراک، بێگومان ئەگەر دڵنیابینەوە لە سوود و باشی خواردنەکان و تێگەیشتن لەوەی هەر یەکێک لە ئێمە کام جۆر خواردنی پێویستە و دەتوانێت کام جۆر خواردن هەرس بکات، چونکە جەستەی هەموومان و شێوازی هەرسکردن لە هەر کەسێکدا گۆڕانکاری بەسەردێت.

چەند ئامۆژگاریەک بۆ زیادکردنی ئارەزووی خواردن

شێوازی ژیان لای هەر یەکێک جیاوازە، هەندێک هەوڵی لاواز بوون دەدات هەندێکی تریش دەیەوێت ئارەزووی خواردن زیاد بکات و کێشی بەرز بکاتەوە. بێگومان دەبێت ئاگاداری کێشی جەستەمان بین چونکە هەندێک کات بێ ئاگاداری تووشی کەمخۆری دەبین و کێشی جەستە کەم دەکات و بەرەو نەخۆشی دەچێت.

زۆربەی کەسەکان لە هەندێک کاتدا تووشی نەخۆشی لەدەستدانی ئارەزووی خواردن دەبن و بە هۆکاری جۆراوجۆر، باری دەروونی کاریگەری لەسەر ئارەزووی خواردن دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئارەزووی خواردن لە هەندێک کەسدا دەکرێت نیشانەی هەندێک نەخۆشیش بێت، هەروەها دەبێت چارەسەری بێئاگایی خواردن بکرێت، نەخۆشی بەدخۆراکی وەکوو کەمخوێنی و کەمخوێنی ئاسن بۆیە لەم بابەتەدا چەند ئامۆژگاریەک دەخرێتەڕوو بۆ هاندانی ئارەزووی خواردن و چەند ڕێچکەیەکی سروشتی کە کاردەکەن بۆ هاندانی ئارەزووی خواردن.

نانی بەیانی بخۆ

نانی بەیانی بە گرنگترین ژەمی ڕۆژ دادەنرێت، بۆیە دەبێت ژەمێکی هاوسەنگ و هەمەجۆر و تەندروست بخۆیت، بۆ ئەوەی نانی بەیانی ئەو وزەی پێویستە بۆ لەش دابینی بکات بۆ ئەنجامدانی ئەرک و چالاکییەکان بە درێژایی ڕۆژ. ئەو خواردنانەی کە دەتوانرێت بۆ نانی بەیانی بخورێت: پارچەیەک تۆست لەگەڵ کەرەی فستق، یان شیرینی میوە لەگەڵ کۆڕن فلێکس (دانەوێڵەی ژەمی بەیانی لە گەنم و گەنمەشامی دروستکراوە).

ژەمە سەرەکییەکان دابەش بکە بۆ چەند ژەمێکی بچووک

خواردنی زیاتری ژەمەکان بە بڕێکی کەم یارمەتیدەرە بۆ هاندانی ئارەزووی خواردن، چونکە کاتێک کەسێک بەدەست کەمی ئارەزووی خواردنەوە دەناڵێنێت، ئارەزووی خواردنی بڕێکی زۆر خواردن ناکات، بۆیە دابەشکردنی ئەو بڕە بەسەر چەند ژەمێک پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی تەندروست بیخوات، هەروەها هەروا باشە لە نێوان ژەمە سەرەکییەکاندا ژەمە سووکەکان بخۆیت وەک بسکیت، گوێز، یان میوەی وشککراوە.

خواردنی دڵخواز بخۆ

هەموو کەسێک تامێکی دیاریکراوی هەیە لە خواردندا، بۆیە پێشکەشکردنی ئەو خواردنانەی کە کەسێک بەدەست کەمی ئارەزووی خواردنەوە دەناڵێنێت و حەزی لێدەکات، یارمەتی دەدات ئارەزووی خواردنی زیاد بکات و بڕێکی زۆرتر بخوات ئەگەر ئەم کەسە تووشی قەڵەوی نەبووبێت، ئەوا دەکرێت ئەو خواردنانەی کە حەزی لێیە پێشکەشی بکرێت تەنانەت ئەوانەشی کە کالۆرییان زۆرە.

خواردنی بەهاراتدار بخۆ

خواردنی بەهارات و ئەو خواردنانەی کە بڕێکی باش بەهاراتیان تێدایە یارمەتی زیادکردنی ئارەزووی خواردن و خواردنی بڕێکی زۆرتر لە خۆراک دەدەن ئەمەش لەبەرئەوەی ئەو خواردنانەی کە بەهاراتیان تێدایە بۆنێکی جیاوازیان هەیە لەنێو ئەو بەهاراتانەی کە دەتوانرێت بۆ زیادکردنی ئارەزووی خواردن بەکاربهێنرێت بریتین لە دارچین، ڕیحانە، ئۆریگانۆ، زەنجەفیل، ڕۆزماری، رازیانە یان یانسۆن.

بڕێکی کەمتر لەو خواردنانە بخۆ کە ڕیشاڵی تێدایە

ئەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر خۆراکی تێدایە هەست بە تێربوون زیاد دەکەن دواڕیشاڵی ی خواردنی بڕێکی کەم لە خۆراکەکە، چونکە ڕیشاڵ کاتێکی زۆری دەوێت تا هەرس دەبێت ئەمەش یارمەتیدەرە ئەگەر بتەوێت کێشت دابەزێنیت، بەڵام لە بارودۆخی کێشەی کەمی ئارەزووی خواردن باشترە خۆت لەم خۆراکانە بەدوور بگرێت بۆ نموونە ئەو خۆراکانەی کە ڕیشاڵی زۆریان تێدایە بریتین لە: برنجی قاوەیی و دانەوێڵەی تەواو.

ڕێگا سروشتییەکان کە یارمەتی زیادکردنی ئارەزووی خواردن دەدەن

خورما و شیر

پێنج خورما بخە ناو کوپێک شیرەوە بۆ ماوەی شەش کاتژمێر دایبنێ دواتر بیخۆوە، ڕۆژانە خورما لەگەڵ شیردا سوودیان زۆر دەبێت چونکە یارمەتیدەرن بۆ هاندانی ئارەزووی خواردن.

شمڵیی کوڵاو

شمڵیی کوڵاو بە خواردنەوەیەک دادەنرێت کە یارمەتی هاندانی ئارەزووی خواردن دەدات، بۆیە باشترە نیو کاتژمێر پێش خواردنی کوپێک شیری کوڵاو بخورێتەوە کە بە شەکر یان هەنگوین شیرین کراوە.

سیر

زیادکردنی سیر بۆ خواردن و زەڵاتە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ زیادکردنی ئارەزووی خواردن و خواردنی بڕێکی زیاتر لە خۆراک.

نۆکی کوڵاو

خواردنی نۆکی کوڵاو یارمەتی هاندانی ئارەزووی خواردن دەدات ئەمەش بە خواردنی نۆکی کوڵاو وەک خواردنێکی کەم و تەندروست لە نێوان ژەمە سەرەکییەکاندا.


سەرچاوەکان



594 بینین