کاریگەرییەکانی کەمخەوی

له‌لایه‌ن: - شانۆ محمد شانۆ محمد - به‌روار: 2024-05-09-15:31:00 - کۆدی بابەت: 12830
کاریگەرییەکانی کەمخەوی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کاریگەرییەکانی کەمخەوی (بە ئینگلیزی: Effects of lack of sleep، بە عەرەبی: آثار قلة النوم) خەوتن پێویستییەکی سروشتی جەستەییە، لەو ماوەیەدا جەستە چالاکی خۆی وەردەگرێتەوە و پشوویەکی تەواو وەردەگرێت، باری هۆشیاریی کەسەکە دەگۆڕێت و جوڵەی خۆبەخشانە کەم دەبێتەوە شایەنی باسە مرۆڤ نیو لەسەر سێی ژیانی بەسەر دەبات بە خەوتن.

بێگومان خەوتن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی گەشە و تەندروستی، بەپێی چەندین توێژینەوە دەرکەوتووە کە هەموو کەسێک پێویستە نزیکەی ٨ کاتژمێر بخەوێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، باشترین کاتی خەویش بریتییە لە شەوان و لە نێوان ١٠ بۆ ٦ کە وا دەکات زۆر چالاک بیت و ڕۆژەکەت زۆر بە باشی دەستپێبکەیت. بەڵام بێگومان زۆر کەس ناتوانێت کەم کاتانە وەک خۆی پەیڕەو بکات بەهۆی کاتی کارکردنەوە بێت یاخود بێخەوی و کێشەکانییەوە بێت کە لە ئەنجامی ماندوێتی، فشاری دەروونی، کۆمەڵایەتی، یان تەندروستی و چەندانی تر ڕوودەدات.

کاریگەریەکانی کەمخەوی

کەمخەوی چەندین کاریگەری لاوەکی هەیە کە کار دەکاتە سەر هەر تاکێک. ئەوانیش بریتین لە:

ڕووداوەکان: کەمخەوی دەبێتە هۆی هەستکردن بە بێهێزی و ماندوێتی، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمی تەرکیز و کێشەی زۆر. 

مردن: دەبێتە هۆی مردنی لەناکاو لە ئەنجامی کەمی پشوودان و وەرنەگرتنی پشووی پێویست. 

هەستکردن بە ماندوێتی و کەمی وزە لە جەستەدا: ئەمەش کاریگەری لەسەر ئارەزووی سێکسی دەبێت لە هەردوو ژن و پیاودا، بە ڕێگریکردن لێی. 

زیادبوونی کێش: ئەمەش دەرئەنجامی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی گرێلین کە هاندەری برسێتییە، هەروەها بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی لێپتین کەمدەکاتەوە، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن، توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی لە شەودا کەمتر لە حەوت کاتژمێر دەخەون، ئەگەری تووشبوونیان زیاترە قەڵەوبوون. 

لاوازکردنی بیرکردنەوە: کاریگەری زۆری لەسەر توانای مرۆڤ هەیە بۆ بیرکردنەوە یان تێگەیشتن، ئەمە جگە لەوەی کێشەی لێکدانەوەی شتەکان هەیە، ڕەنگە لە بڕیاردانیشدا کێشەی هەبێت کە پەیوەندی بە لایەنە جیاوازەکانی ژیانەوە هەیە، بۆیە هەمیشە ئامۆژگاری خوێندکارانی قوتابخانە و زانکۆ دەکرێت لە کاتی پێویستدا بخەون لە ماوەی تاقیکردنەوەکان . 

ماندوێتی پێست: هەڵئاوسانی چاو، گۆڕینی پێستی ڕوون بۆ پێستی کاڵ، دەرکەوتنی تاریکی ژێر چاو، جگە لە دەرکەوتنی زیپکە کە دەبێتە هۆی شێواندنی دەرکەوتن و کاریگەری لەسەر تازەیی پێست. 

کێشەی تەندروستی مەترسیدار: وەک نەخۆشییەکانی دڵ، ناڕێکی لێدانی دڵ، بەرزی پەستانی خوێن، و جەڵتەی مێشک

ئامۆژگارییەکان بۆ یارمەتیدانی خەوتن

دەتوانرێت ئەم ئامۆژگارییانەی خوارەوە جێبەجێ بکرێت بۆ یارمەتیدانی خەوتن:

یەکەم: خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و هەندێک دوعا، کە کاردەکات بۆ هێورکردنەوەی دەمارەکان و بەم شێوەیە ڕاستەوخۆ دەتوانیت بخەویت. 

دووەم: پێش خەوتن دوور بکەوەرەوە لە خواردنی ژەمە قورسەکان، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر خەوتن هەیە. 

سێیەم: خوێندنەوەی کتێب ڕاستەوخۆ پێش خەوتن بۆ ماوەیەکی زۆر کورت، بەو پێیەی ئەمە سترێس کەم دەکاتەوە و یارمەتی دەروون دەدات کە ئارام بێتەوە باشترە کەمێک پێش خەوتن بخوێنیتەوە، هەروەها پێویستە دوور بکەویتەوە لە کتێبی ترسناک چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر نووستن هەیە. 

چوارەم: دوور بکەوەرەوە لە درەنگ خواردنەوەی کافایین وەک قاوە و چا، چونکە مرۆڤ تووشی کەمخەوی دەکات و ڕێگری دەکات لە خەوتن.


سەرچاوەکان



232 بینین