هۆکاری دروستبوونی خاڵە ڕەشەکانی سەر لووت چییە؟

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-08-16:55:00 - کۆدی بابەت: 14558
هۆکاری دروستبوونی خاڵە ڕەشەکانی سەر لووت چییە؟
پرسگەی تەندروستی

هۆکاری دروستبوونی خاڵە ڕەشەکانی سەر لووت چییە؟

سەرەتا

خاڵە ڕەشەکانی سەر لووت بەشێوەکی گشتی کاتێک دروست دەبن کە کونویلەکان بەتێکەڵەیەک لەخانەی مردووی پێست و چەوری و بەکتریا یەک دەگرن.

هۆکارەکانی دروسەبوونی خاڵە ڕەشەکانی سەر لووت چییە؟

بەرهەمهێنانی چەوری زیادە

پێستی سەر لووت زیاتر چەورتر دەبێت بەهۆی چڕی زیاتری ڕژێنە چەورییەکان و زیادە بەرهەمهێنانی چەوری دەبێتە هۆی گیرانی کونیلەکان.

خانە مردووەکانی سەر پێست

بەشێوەیەکی گشتی خانە مردووەکانی سەرپێست بەرزدەبنەوە بۆ سەر ڕووی کونیلەکان و لەلایەن پێستەوە فڕێدەدرێنە دەرەوە، بەڵام کاتێک لەسەر ڕووی پێست دەمێننەوە لەگەڵ چەوری تێکەڵاو دەبن و کونیلەکە دادەخەن.

ئۆکسان 

کاتێک کونیلە گیراوەکان بەرهەوا دەکەون ماددەکانی ناو کونیلەکان تووشی ئۆکسان دەبن و ڕەش دەبنەوە، هەر لەبەر ئەمەشە کونیلەکان ڕوویەکی تاریک یان ڕەشیان هەیە.

گۆڕانی هۆڕمۆنەکان 

گۆڕانی هۆڕمۆنەکان بەتایبەت لەکاتی باڵغبوون یان سووڕی مانگانە یان دووگیانیدا دەبێتە هۆی زیاد بەرهەمهێنانی چەوری و بەشداردەبێت لە بەرهەمهێنانی خاڵی ڕەش.

پاکڕانەگرتنی پێست

پاکنەکردنەوەی پێست دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوری و خانە مردووەکانی پێست و بەکتریا ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە خاڵی ڕەش زیاد دەکات.

بەکارهێنانی ماکیاج

بەکارهێنانی ماکیاج و بەرهەمەکانی چاودێری پێستی  کۆمیدۆجینک (ئەو بەرهەمی پێستانەی کونیلەکان دەگرن) بەشدارن لە دروستبوونی خاڵی ڕەش.


سەرچاوەکان



456 بینین