ئامۆژگاری پزیشکی بۆ سەلامەتی و تەندروستی چاوەکان

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-10-01-21:09:00 - کۆدی بابەت: 14785
ئامۆژگاری پزیشکی بۆ سەلامەتی و تەندروستی چاوەکان
تەندروستی چاو

چاوەکان ئەندامێکی بنەڕەتی بینینن، چاوەکان بەکامێرای وێنەگرتن پێناسە دەکرێن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

چاوەکان ئەندامێکی بنەڕەتی بینینن، چاوەکان بەکامێرای وێنەگرتن پێناسە دەکرێن بەڵام تا ئێستا هیچ کامێرایەک بە ناسکی و جوانی و وردەکاری وەک چاو دروست نەکراوە، پێشەوەی چاو بە پەردەیەکی ناسک داپۆشراوە کە پێی دەوترێت پێڵو، کە چاو لە تەپوتۆز یان کارتێکەری دەرەکی دەپارێزێت.

ئامۆژگاری پزیشکی بۆ سەلامەتی و تەندروستی چاو

ـ ڕێکخستنی ڕووناکی شاشەکە: ڕێکخستنی ڕووناکی شاشەکە بۆ ئەوەی ئاسوودە بێت بۆ چاوەکان و نەبێتە هۆی گرژبوون. هەروەها دەتوانیت Night Mode بەکاربهێنیت کە ڕێژەی ڕووناکی شین کەمدەکاتەوە.

ـ بەکارهێنانی فلتەری شاشە: دەتوانیت فلتەری شاشە بەکاربهێنیت کە تیشکی تیشکی شین کەمدەکاتەوە و چاوەکانت دەپارێزێت.

ـ بەکارهێنانی چاویلکەی سەلامەتی: چاویلکەی تایبەت هەیە کە بۆ پاراستنی چاو لە تیشکی زیانبەخش کە لە ئەنجامی شاشەی ئەلیکترۆنیەوە دروست دەبێت.

ـ️ پشوودانی بەردەوام: لە کاتی بەکارهێنانی مۆبایلدا هەموو ماوەیەک پشوویەکی کورتی چاوەکان بدە، هەروەها ماوەی پشوودان بە چاوەکانت بدە.

ـ️ دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی مۆبایل لە بارودۆخی کەم ڕووناکیدا: لەو شوێنانەی ڕووناکییان خراپە، بەکارهێنانی مۆبایل ماندوێتی چاو زیاد دەکات.

ـ دڵنیابە لە پاک و خاوێنی شاشەکە: دڵنیابە لە پاک و خاوێنی شاشەکە، چونکە پیسی و پەنجەمۆر دەبێتە هۆی ئەوەی تەرکیزت لە ڕادەبەدەر بێت و بەم شێوەیەش ماندوێتی چاو زیاد دەکات.

ـ️ پاراستنی شاشە: دڵنیابە لە دابەزاندنی ڕووناکی شاشەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و بەکارهێنانی چاویلکەی دژە ڕووناکی شین بۆ ڕێگریکردن لە گرژبوونی چاو کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی درێژخایەن دروست دەبێت.

ـ پشوودانی چاو: لە کاتی کارکردن لە کۆمپیوتەردا یاسای ٢٠-٢٠-٢٠ جێبەجێ بکە، بۆ ماوەی ٢٠ چرکە لە هەر ٢٠ خولەک جارێک سەیری شتێک بکە لە دووری ٢٠ پێ بۆ کەمکردنەوەی ماندوێتی چاو.

ـ️ خۆپاراستن لە خۆر: چاویلکەی خۆر لەبەر بکە کە چاوەکان لە تیشکی سەروو بنەوشەیی دەپارێزێت بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی پەیوەست بە پیربوون.


سەرچاوەکان



471 بینین