برنجی ڕه‌ش به‌قه‌ل

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-04-17-14:00:00 - کۆدی بابەت: 242
برنجی ڕه‌ش به‌قه‌ل

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كانی برنجه‌كه‌

سێ په‌رداخ برنج

دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ خوێ 

یه‌ك كه‌وچك دۆشاوی خورما

سێ په‌رداخ و روبعێ ئاو

یه‌ك پیاز

كوپێ گوێز

پیاڵه‌یه‌ك ڕۆن

نیو پیاڵه‌ روبه‌هه‌نار

شێوازی ئاماده‌كردن

1- ڕۆنو پیازه‌كه‌ سورده‌كرێته‌وه‌ ئاوه‌كه‌ی تێده‌كرێت ڕوبه‌هه‌نارو دۆشاوی خورماو خوێ تاده‌كوڵێت

2- برنجه‌كه‌ ده‌شۆریته‌وه‌ ده‌كرێته‌ ناوی هه‌تا ئاوه‌كه‌ی هه‌ڵ ده‌چنێت پاشان كز ده‌كرێت تاده‌م بكێشێت ئینجا گوێزه‌كه‌ی تێده‌كرێت 

ئاماده‌كردنی قه‌له‌كه‌

جوان قه‌له‌كه‌ ده‌شۆریته‌وه‌و به‌ئاوی خۆی و خوێوه‌ ڕه‌نگی بگۆڕێت و كه‌مێك سوربێته‌وه‌ ئاوی گه‌رمی تێ ده‌كرێت دوو گه‌ڵای غار یه‌ك پیازی تێ ده‌كرێت هه‌تا ده‌كوڵێ پاشان كوڵا به‌ ئاوه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ كه‌مێك سورده‌بێته‌وه‌

 


سەرچاوەکان

478 بینین