یاری تۆپی پێ

یاری تۆپی پێ

له‌لایه‌ن: ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-10-20:57:00 - کۆدی بابەت: 348
یاری تۆپی پێ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

یاری تۆپی پێ بە یەكێك لە بەربڵاوترین یاری لە جیهاندا دەژمێردرێت لەلایەن یاریزانان و تەماشاكەران و هاندەران بە مەزنترین یاری دێتە هەژماركردن، ئەم یارییە توانیوویەتی هەموو سنورەكان بشكێنێت و بۆ قوڵایی ناخ و هەست و خۆشەویستی و سۆزی جەماوەر بچێت، خەڵكانێكی زۆر لە گەورە و بچوك وتەمەن جیاجیاكان پێی سەرسام بوون و لە یانە و گۆڕەپان و قوتابخانە و زانكۆكان ئەنجام دەدرێت .

 

مێژووی یاری تۆپی پێ

مێژووی ئەم یارییە بۆ زیاتر لە 2500 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە..

چینیە كۆنەكان لەو ساتانەدا ئەنجامیان داوە سەركردە چینیەكان لە مەشقی سەربازەكانیان بۆ بەرز ڕاگرتنی توانای جەستەیی سوودییان لێ بینیوە هەروەها بۆ مەشقی پلانەكانی هێرشبردن و بەرگری كردن تیایدا سوودمەند بوون ، پێش 600 ساڵ پێش زایین یۆنانییەكان و ژاپۆنییەكان ئاشنایەتییان بە یاری تۆپی پێ هەبووە و ئەنجامیان داوە.. میسرییەكان و بابلییەكانیش بەر 300 ساڵ پێش لە دایكبوونی مەسیح ئەم یارییەیان كردووە ،پێشەنگی ئەنجامدانی ئەم یارییە زۆر نیشانەی پرسیاری لەسەرە و زۆرێك لە وڵاتان خۆیان بە بنچینەی ئەنجامدانی ئەم یارییە دەزانن و شەرەفی خاوەندارێتییەكەی بۆ خۆیان هەژمار دەكەن . بەڵام ئەم یارییەی كە بە شێوازی ئێستاكە بەڕێوەدەچێت لە ئینگلتەرا دەركەوتووە .

قوتابیانی قوتابخانەكانی ئینگلیزی بە پێشەنگی ئەو كەسانە دەژمێردرێت كە لە ساڵی 1975ی زاینی ئەنجامیان داوە، ئەم یارییە لە دیاركەوتن و بەربڵاوبووندا. بەڵام دواتر بە مەرسوومی پادشایانە بەهۆی چەند هۆكارێكی جیاجیا قەدەغەكرا تەنانەت گەیشتە حاڵەتی سزادان بۆ ئەوانەی ئەم یارییە ئەنجام دەدەن بە بەندكردنیان بۆ ماوەی هەفتەیەك .

 

دانانی یاساكان

لە ساڵی 1862 ئەدوارد ترنج (10) خاڵی دانا كە بە هۆیەوە یەكەم یاسای نووسراوی یاری تۆپی پێ هاتەكایەوە هەرچەندە زۆر گۆڕانكاری لەسەر یاساكان بەسەریدا تێپەڕی. بەڵام بنچینەی سەرەكی یارییەكە تا ئەم ساتە ماوەتەوە.

 

دامەزراندنی یەكێـی تۆپی پێ

لە 26ی ئۆكتۆبەری ساڵی 1863 یەكەم یەكێتی بۆ یاری تۆپی پێ لە جیهان دامەزرا كە ئەویش یەكێـتی تۆپی پێی ئینگلیزی بوو، دواتر لە 21ی مایسی 1904 لە شاری پاریس پایتەختی وڵاتی فەرەنسا یەكێتی تۆپی پێی نێو دەوڵەتی هاتە دامەزراندن لە دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی ساڵی 1928 پێشنیارێك بۆ ئەنجامدانی كۆتاییەكانی وەكو پاڵەوانییەتێكی سەربەخۆ دەرچوو، كە لە یارییەكانی ئۆڵۆپیاددا بەڕێوەبچێت ، هەروەها جامێكی زێڕینی بۆ دانرا بە ناوی جۆلیەریمێ ناوزەكرا ئەویش وەكو ڕێزلێنانێك  بوو بۆ ئەو پیاوەی پتڵەوانێتییەكەی دروست كرد .

 

تۆپی پێ لە عێڕاق و كوردستان

ئەم یارییە لە ساڵانی نێوان 1912 تا 1915 لە ڕێگای ئەو قوتابییانەی كە لە توركیاوە بۆ عێڕاق دەگەڕانەوە هاتە نێو گۆڕەپانی یارییەكانەوە، بە تایبەت ئەو قوتابییانەی خوێندنییان تەواودەكرد، بە گوێرەی سەرچاوەكان یەكەم یاری تۆپی پێ ساڵی 1918 لە بەغداد دا بەڕێوەچوو یانەی جەوییە بە كۆنترین یانە كەیاری تۆپی پێی تیادا ئەنجام درابێن دەژمێردرێت و لە ساڵی 1945 تیپی پۆپی پێی یانەكە هاتۆتە دامەزراندن، لە 8/10/1948 بە بەشداربووانی نوێنەری (14) یانەكە نوێنەرایەتی یانە وەرزشییەكانیان دەكرد بە فەرمی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی عێڕاق هاتە دامەزراندن لە هەرێمی كوردستانیش وەكو هەموو ناوچەكانی دیكەی عێڕاق، یاری تۆپی پێ هەر لەسەرتاكانی سەدەی ڕابردوو هاتۆتە ئەنجامدان و لەگەڵ گەڕانەوەی قوتابیانی كورد لە وڵاتی توركیاوە بۆ كوردستان ڕێساكانی ئەم یارییە لە شارەكانی كوردستان بەربڵاوبووە و لە قوتابخانەكاندا یاری تۆپی پێ بەڕێوە چووە ، هەر بۆ ئەم مەبەستەش چەند گۆڕەپانێك چەند گۆڕەپانێك بۆ بەڕێوەچوونی یاری تۆپی پێ تەرخانكراوە.

 


سەرچاوەکان

3776 بینین