زیانەکانی لابردنی مووی کونە لووت

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-11-13:55:00 - کۆدی بابەت: 645
زیانەکانی لابردنی مووی کونە لووت

ناوه‌ڕۆك

زیانە‌كانی لابردنی مووی كونە لووت

زۆرێك لە‌ پیاوان و خانمان بێزاردە‌بن بە‌ دە‌ركە‌وتنی مووی كونە‌كانی پێستیان، بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ش ھە‌ڵدە‌ستن بە‌ كورت كردنە‌وە‌ یان ھە‌ڵكێشانی ئە‌و مووانە‌ی كە‌ لە‌ لووتیاندایە‌، بە‌ڵام پزیشكە‌كان ھۆشداریدە‌دە‌ن لە‌ زیاد كورتكردننە‌وەو ھە‌ڵكێشانی  مووە‌كانی كونە‌ لوت و بە‌ مە‌ترسیدار وە‌سفی دە‌كە‌ن.
ئیریش فوغیت دكتۆری قورگ و لوت و گوێ لە‌ زانكۆی نیویۆرك كە‌ ئە‌مریكا جە‌خت دە‌كاتە‌وە‌ لە‌سە‌ر وازھێنان لە‌و خوە‌ و بە‌ پێویستی دە‌زانێت كە‌ مووە‌كانی لوت دە‌ستكاری نە‌كرێن.
ئە‌و پزیشكە‌ ئە‌مریكییە‌ لە‌ گۆڤاری فوكوسی ئە‌ڵمانی ڕایگە‌یاندووە‌:« مووی كونە‌ لوتە‌كان یارمە‌تی پاككردنە‌وە‌ی ھە‌وای پیس دە‌دە‌ن و ڕێگری دە‌كە‌ن لە‌ چونە‌ ژورە‌وە‌ی میكرۆب و بە‌كتریا بۆ نێو كۆئە‌ندامی ھە‌ناسە‌». 
دە‌شڵێت، بە‌ لابردنی ئە‌و مووانە‌ ڕێگە‌ دە‌دە‌یت بە‌ چونە‌ ژورە‌وە‌ی بڕێكی زۆر لە‌ بە‌كتریا، ھە‌ربۆیە‌ لوت بە‌ سێگۆشە‌ی مە‌ترسی ڕوخسار ناو دە‌برێت كە‌ پە‌یوە‌ندیە‌كی ڕاستە‌وخۆی بە‌ مێشكە‌وە‌ ھە‌یە‌. 
بە‌ چونە‌ژورە‌وە‌ی بە‌كتریا بۆ نێو خوێنھێنە‌رە‌كان چە‌ندین كێشە‌ی تە‌ندروستی دە‌خوڵقێنێت وە‌ك ھە‌وكردنی مە‌ترسیدار كە‌ بە‌ دومە‌ڵ ناودە‌برێت كە‌ ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی مردنی كە‌سە‌كە‌. 
ھە‌روە‌ك ئامۆژگاری ئە‌و كە‌سانە‌ دە‌كات كە‌ زۆر دە‌ستكاری  مووە‌كانی لوتیان دە‌كە‌ن بە‌وە‌ی كە‌ ڕێژە‌یە‌كی زۆر لە‌ مووە‌كان نە‌بڕن تە‌نھا ئە‌وە‌ندەی ‌لێبكە‌نە‌وە‌ كە‌ پێویستە‌.


سەرچاوەکان



1110 بینین