ئەم خواردنەوانە هێور و ئارامت دەکەنەوە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-13-23:05:00 - کۆدی بابەت: 680
ئەم خواردنەوانە هێور و ئارامت دەکەنەوە

ناوه‌ڕۆك

ئە‌م خواردنە‌وانە‌ ھێورت دە‌كە‌نە‌وە‌و مێشكت ساف دە‌كە‌ن 

مرۆڤ لە‌ ژیانی ڕۆژانە‌یدا ھە‌ست بە‌ چە‌ندین جۆر فشار دە‌كات كە‌ لە‌سە‌ریە‌تی ئە‌وە‌ش وادە‌كات دوو دڵ بێت و ھە‌ست بە‌ ئارامی نە‌كات، ھە‌ر بۆیە‌ دە‌توانیت چە‌ند جۆرە‌ خواردنە‌وە‌یە‌ك بە‌كار بھێنیت لە‌ كۆتایی ڕۆژە‌كە‌تدا پشوویە‌كی سە‌یرت پێدە‌دات و یارمە‌تیت دە‌دات بحە‌وێیتە‌وە‌، ئە‌وانیش بریتین لە‌مانە‌ی خوارە‌وە‌:
ئاو: خواردنە‌وە‌یە‌كی سە‌رە‌كییە‌ كە‌ پێویستە‌ بۆ ئارام كردنە‌وە‌ی مێشك و پێویستە‌ ھە‌میشە‌ پێت بێت، و دە‌توانیت گوڵی جۆراو جۆر لە‌ناو ئاودا بكووڵێنیت و لەگە‌ڵ ھە‌نگویندا تێكە‌ڵی بكە‌یت و بە‌وشێوە‌یە‌ ئارام دە‌بیتە‌وە‌ و بۆنە‌ خۆشە‌كە‌ی پشووت پێدە‌دات،ئاو یان چای نە‌عنا زۆر بە‌سوودە‌ بۆ ئارامبوونە‌وە‌ و سە‌رئێشە‌ ناھێڵێت و گە‌دە‌ ساف دە‌كات، چای سە‌وز یە‌كێكە‌ لە‌ خواردنە‌وە‌ بە‌سوودە‌كان بۆ جە‌ستە‌ و دە‌‌توانێت فشاری دە‌روونی كە‌مبكاتە‌وە‌ و ماددە‌ی سینانینی تێدایە‌ كە‌ ئارامكە‌رە‌وە‌یە، چای ئە‌و سوزە‌واتانە‌ی كە‌ ڤیتامین سییان تێدایە‌ زۆر بە‌سوودن چونكە‌ ڤیتامین سی دژە‌ ئۆكسێنە‌رە‌ و ماددە‌ ژە‌ھراویە‌كن لە‌ناو دە‌بات.


سەرچاوەکان



891 بینین