چۆنیە‌تی پاراستنی توشبووانی شە‌کرە‌ لە‌ برینی پێیە‌کان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-04-19:38:00 - کۆدی بابەت: 1111
چۆنیە‌تی پاراستنی توشبووانی شە‌کرە‌ لە‌ برینی پێیە‌کان

ناوه‌ڕۆك

چۆنیە‌تی پاراستنی توشبوانی شە‌كرە‌ لە‌ برینی پێیە‌كان

نە‌خۆشی شە‌كرە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ گرفتە‌كان كە‌ كاریگە‌رییە‌كە‌ی لە‌سە‌ر پێی نە‌خۆشە‌كە‌ دە‌ردە‌كە‌وێت، ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی زیاتر دە‌رچونی خوێن بۆ پێیە‌كان و ئە‌مە‌ش مانای نە‌گە‌یشتنی ئۆكسجین دێت بۆ پێیە‌كانت و چاكبونە‌وە‌ی سە‌ختر دە‌كات و نە‌خۆشە‌كە‌ ڕوبە‌ڕوی ئە‌گە‌ری بڕینە‌وە‌ی قاچی دە‌كات.
كاتێ ئە‌و برینانە‌ دروست دە‌بێت زە‌حمە‌تە‌ چارە‌سە‌ركردنی ئە‌مە‌ش وادە‌كات ھە‌ست بە‌ پێیە‌كانت نە‌كە‌یت و ھە‌ست بە‌ ئازاە‌ێكی زۆر بكە‌یت لە‌ پێیە‌كاندا و بە‌ھۆیە‌وە‌ كە‌متر خوێن دە‌چێتە‌ پێتە‌وە‌ سە‌رباری نە‌گە‌شتنی خۆراك و ئۆكسجین بۆی.
بۆ خۆپاراستن لە‌ دروست بونی ئە‌و برینانە‌ دە‌توانیت پێڵاوی فراوان لە‌پێبكە‌یت، ئاستی شە‌كر لە‌ خوێندا ڕێك بخە‌، ڕۆژانە‌ پێیە‌كانت و نێوانی پە‌نجە‌كان بپشكنە‌.
ڕۆژانە‌ پێیە‌كانت بە‌ ئاوی گە‌رم بشۆ و ھە‌وڵ بدە‌ قاچت بە‌ر ھە‌ردوو ئاوی سارد و گە‌رم نە‌كە‌وێ لە‌ یە‌ك كاتدا. 
ڕۆژانە‌ سێ جار مە‌ساژ بۆ قاچە‌كانت بكە‌، قاچ مە‌خە‌ سە‌ر قاچ بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر، گۆرە‌وی تە‌سك لە‌پێ مە‌كە‌، كاتێ پێیە‌كانت وشك دە‌كە‌یتە‌وە‌ نێوانی پە‌نجە‌كانیش وشك بكە‌رە‌وە‌.
پێڵاوی گونجاوی خۆت لەپێ بكە‌ تا كیس دروست نە‌بێت و نە‌بێتە‌ برین و ئاگادار بە‌ لە‌ سوربونە‌وە‌كانی پێیە‌كانتدا، خۆ بە‌دوور بگرە‌ لە‌ بە‌پێ ڕۆشتن و باشترە‌ پێڵاو یان گۆرە‌وی دانە‌كە‌نیت.


سەرچاوەکان



3042 بینین