چارەسەری قەبزبوون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21-14:03:00 - کۆدی بابەت: 1458
چارەسەری قەبزبوون

ناوه‌ڕۆك

چە‌ند ڕێگایە‌ك بۆ چارە‌سە‌ركردنی قە‌بزبوون

قە‌بزبوون دیاردەیەكە بۆتە‌ نە‌خۆشیە‌كی باو لە‌ناو بە‌شێكی زۆری خە‌ڵكیدا، بە‌شێوە‌یە‌كی ئاسایی ڕیخۆڵە‌كان ڕۆژانە‌ یە‌ك بۆ سێ جار خۆیان خاڵی دە‌كە‌نە‌وە‌، یاخود دە‌كرێت بە‌ دوو ڕۆژ جارێك، بە‌ڵام كاتێ قە‌بز دە‌بیت ڕیخۆڵە‌كان بە‌ چوار ڕۆژ جارێك خۆیان خاڵی دە‌كە‌نە‌وە‌.
قە‌بزی ئازار دروست دە‌كات، ئە‌و كە‌سانە‌ی دە‌ناڵێنن بە‌دە‌ست ئە‌م حاڵە‌تە‌وە‌ ئە‌گە‌ری تووشبوونی ھە‌ندێك نە‌خۆشی تریان ھە‌یە‌ وە‌ك شێرپە‌نجە‌ی كۆڵۆن و بە‌شی كۆتایی ڕیخۆڵە‌ گە‌ورە‌ یاخود مایە‌سیری.

بۆ ڕزگار بوون لە‌ قەبزی دە‌توانیت ئە‌م چارە‌سە‌رە‌ سروشتیانە‌ بە‌كاربھێنیت

خواردنە‌وە‌ی ئاو بە‌شێوە‌یە‌كی گونجاو

خواردنە‌ە‌ی ئاو بە‌شێوە‌یە‌كی ڕاست و دروست یارمە‌تی ھە‌رس دە‌دات و ئاسانكاری جوڵە‌ی ڕیخۆڵە‌كان دە‌كات، ئە‌و شارە‌زایانە‌ی بە‌ ئاو چارە‌سە‌ر دە‌كە‌ن دە‌ڵێن خواردنووە‌ی پە‌رداخێك ئاو ٣٠ خولە‌ك پێش نان و یە‌ك كاتژمێر دوای نان یارمە‌تی لە‌ش دە‌دات لە‌ مژینی خۆراكە‌كاندا.

بە‌كارھێنانی زە‌یتی تە‌ندروست لە‌ خواردنە‌كاندا

ڕە‌نگ یە‌كێك لە‌ ھۆكارە‌كانی قە‌بزی كە‌م خواردن بێت یاخود بە‌پێی پێویست ئاو نە‌خۆیتە‌وە، بە‌ڵام كاتێك تۆ زە‌یتێكی تە‌ندروست بە‌كاربھێنیت لە‌ خواردنە‌كاندا ئە‌وا یارمە‌تی تێپە‌ڕبوونی پێكھاتە‌كانی ناو كۆڵۆن دە‌دات، بە‌ شێوە‌یە‌كی ئاسان.
بۆ ئە‌م مە‌بە‌ستە‌ش دە‌توانیت بە‌یانیان كاتێك گە‌دە‌ت بە‌تاڵە‌ كە‌وچكێكی چێشت زە‌یتی زە‌یتون بخۆیتە‌وە‌، ئە‌و سە‌وزە‌  ومیوانە‌ بخۆیت كە‌ دە‌وڵە‌مە‌ندن بە‌ چە‌ورییە‌ سروشتیە‌كان وە‌ك ئە‌ڤۆكادۆ و گوێز.

ئە‌و خواردنانە‌ بخۆ كە‌ ڕیشاڵی نە‌تواوە‌ی تێدایە‌

كاتێك پاشە‌ڕۆكان لە‌ كۆڵۆندا دە‌مێننە‌وە‌ دە‌بنە‌ ماددە‌ی ژە‌ھراوی و دە‌بنە‌ ھۆی قە‌بزی، بە‌ڵام ئە‌م ڕیشاڵە‌ نە‌تواوانە‌ ناو ڕیخۆڵە‌ پاك دە‌كە‌نە‌وە‌ لە‌پاشە‌ڕۆ و پاشماوە‌كانی تێیدا دە‌مێنێتەوە‌، ھە‌ر بۆیە‌ ھە‌وڵبدە‌ ڕۆژانە‌ ئە‌و خواردنانە‌ بخۆیت كە‌ دە‌وڵە‌مە‌ندن  بە‌ ڕیشاڵە‌كان وە‌ك: دانە‌وێڵە‌، گە‌نم، ئە‌نە‌ناس، گێزە‌ر، پیاز، كشمیش و مێوژ، گوێز.

خۆت بە‌دوور بگرە‌ لە‌ خواردنە‌ كاڵ و نە‌كوڵاوە‌كان

ئە‌م خواردنانە‌ ناتوانن بە‌شێوە‌یە‌كی ئاسان ھە‌رس ببن و كاری ھە‌رس ھێواش دە‌كە‌نە‌وە‌،واتا زۆر ھێواش بە‌ناو ڕیخۆڵە‌كاندا دە‌ڕۆن و ئە‌وە‌ و ئە‌و ئاوە‌ی تێیاندایە‌ زیاتر لە‌دە‌ستی دە‌دە‌ن، ھە‌موو ئە‌مانە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی قە‌بزی.


سەرچاوەکان



1813 بینین