دڵسۆزی لە مامۆستای سەرکەوتوودا

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-22:06:00 - کۆدی بابەت: 1593
دڵسۆزی لە مامۆستای سەرکەوتوودا

ناوه‌ڕۆك

دڵسۆزی لە مامۆستای سەرکەوتوودا

ئەرکی مامۆستا لە هەموو ئەرکەکانی تر پیرۆزتر و بەڕێزترە، هەر بۆیە پێویستە مامۆستا زۆر ئاگاداری ئەوە بێت کە هەوڵبدات بۆ فێرکرندنی تەواوی قوتابیەکانی، جیاوازی نەکات لە نێوان هیچ یەکێک لە قوتابیەکان، ئاراستە کردنی زیرەکەکان و بردنیان بەرەو ئامانجێکی ڕوون، لە هەمان کاتدا بەرەو پێشبردنی ئاست نزمەکان و زیاتر خۆخەریک کردن پێیانەوە، بە شێوەیەک نابێت مامۆستا تەنها یەک قوتابیش پشت گوێ بخات. جا ئەم پشت گوێ خستنە بەهەر هۆیەکەوە بێت، بەڵکو لەسەریەتی هەوڵ بدات ئاستی سەرجەم قوتابیان لە یەکتر نزیک بکاتەوە و دڵسۆزی خۆی بۆیان دەربخات، ئەم هەوڵانەشی نابێت لەسەر حیسابی هیچ یەک لە قوتابیەکان بێت.
خستنەڕووی تەواوی هێز و توانای ژیری و جەستەیی لە لایەن مامۆستا، نیشانەی بوونی دڵسۆزییە، دوور کەوتنەوە لە خۆخەریک کردن بەکاری دەرەوە و نەهێنانی کاری ماڵەوە بۆ ناو قوتابخانە. کاریگەر نەبوون بە هیچ قسە و هەڵوێستێک کە لە بەرامبەری ئەنجام دەدرێت، گرنگی دان بە بەشێک و پشتگوێ خستنی بەشێکی تری قوتابیان، کارێکی نا پەروەردەییە، مامۆستا کاتێک لە قوتابخانەیە موڵکی قوتابیە، ئەو ڕۆژە دەبێت تەواوی توانای خۆی بۆ فێرکردنی قوتابیان بەکار بهێنێت، نابێت بۆ هیچ کارێکی تر ئەو کاتە لە قوتابیان بە فیرۆبدات و خۆی بەکاری لاوەکی خەیرک بکات.


سەرچاوەکان



1606 بینین