دوای نان خواردن ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-22:35:00 - کۆدی بابەت: 1598
دوای نان خواردن ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە

ناوه‌ڕۆك

ھە‌رگیز لە‌دوای نانخواردن ئە‌م كارە‌ ھە‌ڵانە‌ ئە‌نجام مە‌دە‌ن

پسپۆرانی بواری تە‌ندروسی ئاگادارمان دە‌كە‌نە‌وە‌ لە‌ دووركە‌تنە‌وە‌ لە‌م كارانە‌ لە‌ دوای نانخواردن چوونكە‌ زیان بە‌ تە‌ندروسی دە‌گە‌یە‌نێت، ئە‌وانە‌ش بریتین لە‌:

  • چا خواردنە‌وە‌ ڕاستە‌وخۆ دوای نانخورادن باش نیە‌ چونكە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی لە‌ناوبردنی بە‌ھا خۆراكییە‌كان بە‌تایبە‌ت پرۆتین و ڕێژە‌یە‌كی زۆر ترشە‌ڵۆك لە‌ گە‌دە‌دا دروستدە‌كات بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی ھە‌رسكردنی خواردن خێرا دەكات.
  • لە‌بە‌ركردنی پانتۆڵی كە‌مە‌ر تە‌سك یاخوود بە‌ستنی پشتێن دوای نانخواردن دە‌بێتە‌ ھۆی دروستبوونی ئازاری سك.
  • خۆشتن لە‌دوای نانخواردن زیانی ھە‌یە‌ و سوڕی خوێن چالاكتر دە‌كا و كرداری ھە‌رس تێكدە‌دات.
  • جگە‌رە‌ كێشان و نێرگە‌لە‌ كێشان كاریگە‌رییە‌ خراپە‌كە‌یان ڕاستە‌وخۆ دوای نانخواردن دە‌بێتە‌ ١٠ ھێندە‌.
  • خە‌وتن لە‌دوای نانخواردن دە‌بێتە‌ ھۆی زیادبوونی كێشی لە‌ش.
  • خواردنی میوە‌كان ڕاستە‌وخۆ دوای نانخواردن لە‌ڕووی تە‌ندروستیە‌وە‌ دروست نییە‌ و بە‌لایە‌نی كە‌مە‌وە‌ دە‌بێت ٣٠: ١-٢ كاتژمێر لە‌دوای نانخواردن میوە‌ بخۆیت.


سەرچاوەکان



629 بینین