پانزە بنەمای گرنگ بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-23:58:00 - کۆدی بابەت: 1608
پانزە بنەمای گرنگ بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

پانزە بنەمای گرنگ بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

١- هانی قوتابیەکەت بدە کاتێک کارێکی چاک ئەنجام دەدات، ڕێگای زیاتری بۆ ڕۆشن بکەوە.
٢- ڕێزی قوتابییەکەت بگرە، ئەگەر دەتەوێت ڕێزی تۆ بگرێت.
٣- بە گفتوگۆ و قسە لەگەڵ کردن قوتابی فێربکە، کاتێک پێویستیەکی هەبوو داوا لە تۆ بکات، تۆش بۆی جێبەێ بکە.
٤- هاوار بەسەر قوتابیدا مەکە و نەسەریدا هەڵمەشاخە.
٥- بە شتێک قوتابی مەترسێنە کە دەسەڵاتت بەسەردا نیە و ناتوانیت جێ بەجێی بکەیت.
٦- هەمیشە کاری ئاسان  ڕێگای ئاسان و  پرسیاری ئاسان ئاڕاستەی قوتابیەکەت بکە، خۆت لە شتی ئاڵۆز و گران بە دوور بگرە.
٧- ڕێگا بۆ هاتنە پێشەوەی یەکە یەکەی قوتابیەکان خۆش بکە، هیچ کامێکیان .پشتگوێ مەخە
٨- هەمیشە رقت لە کردەوەی ناشرین ببێتەوە نەک کەسەکە خۆی.
٩- بە خۆشترین ناو بانگی قوتابییەکەت بکە.
١٠- لێبوردەییت زۆر بێت و سنورێکی فراوان بۆ قوتابیەکەت دابین بکە، بۆ ئەوەی هەڵەکانی چاک بکاتەوە.
١١- هەمیشە وا سەیری قوتابیەکەت بکە کە بە توانا و بەهێزە، گومانی خراپی بۆ هەڵمەبەستە.
١٢- قسەیەک بۆ قوتابیەکەت مەکە کە خۆت بە کردەوە نەت کردبێ، داوای فێربوونی شتێک لە قوتابی مەکە کە خۆت نایزانی.
١٣- بەردەوام خۆشەویستی و گرنگی پێدانی خۆت  بۆ قوتابیان دووبارە بکەوە.
١٤- هەرگیز پشت لە ئامۆژگاری قوتابیان مەکە، چونکە قوتابی لە ئاو زیاتر پێویستی بە ئامۆژگارییە.
١٥- بە سەلام کردن و ڕووی خۆش یەکەم چرکەی ڕووبەڕوو بوونەوەت لەگەڵ قوتابی دەست پێبکە.


سەرچاوەکان



5636 بینین