هۆکارەکانی زیادبوونی ئارەزووی خواردن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-03:05:00 - کۆدی بابەت: 1630
هۆکارەکانی زیادبوونی ئارەزووی خواردن

ناوه‌ڕۆك

ھۆكارە‌كانی زیادبوونی ئارە‌زووی خواردن 

ئە‌و كە‌سانە‌ی قە‌ڵە‌و دە‌بن بە‌ ئاسانی یاخود دە‌یانە‌وێت كێشی لە‌شیان كە‌م بكات، پێوستە‌ ئاگاداری ئە‌وە‌ بن كە‌ چ جۆرە‌ خۆراكێك ھە‌ڵدە‌بژێرن، بۆ ئە‌وە‌ی خۆراكێك ھە‌ڵبژێرێت كە‌ ئارە‌زوی خواردن كە‌م بكاتە‌وە‌ و لە‌ ھە‌مان كاتدا وزە‌ت پێ ببە‌خشێت و نە‌بێتە‌ ھۆی كۆبوونە‌وە‌ی چە‌وری.
ھە‌ر بۆیە‌ پێویستە‌ لە‌ھە‌ندێك خۆراك دووربكە‌ویتە‌وە‌ ئە‌گە‌ر دە‌تە‌وێت كێشی لە‌شت دابە‌زێنیت و كە‌متر بخۆیت.

١- جوینی بنێشت ھۆكارێكە‌ بۆ زیادكردنی ئارە‌زووی خواردن لە‌ گە‌دە‌دا و لە‌ھە‌مان كاتدا واتلێدە‌كات زیاتر ھە‌ست بە‌ برسێتی بكە‌یت.
٢- مە‌عە‌كە‌رۆنی یە‌كێكە‌ لە‌ باشترین ئە‌و خۆراكانە‌ كە‌ بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ بە‌سوودە‌ كە‌ دە‌یانە‌وێت كێشی لە‌شیان زیاد بكە‌ن، چونكە‌ بڕێكی زۆر كاربۆھیدراتی تیادایە‌، دە‌گۆڕێت بۆ چە‌وری و ڕێژە‌ی كالۆری تێیدا بە‌رزە‌، كە‌ ھۆكارێكە‌ بۆ قە‌ڵە‌وی و زیادكردنی ئارە‌زووی خواردن.
٣- شیرینی ئە‌و خۆراكە‌یە‌ كە‌ بە‌گشتی لە‌ناو خە‌ڵكدا خۆشە‌ویستە‌ و بە‌ردە‌وام دە‌خورێت، بە‌ڵام ھۆكارێكە‌ بۆ زۆر خواردن و كرانە‌وە‌ی گە‌دە‌ و خواردن و قە‌ڵە‌وی.
٤- خواردنە‌ ئامادە‌كراوە‌كانی وە‌ك چپس و خواردنی قوتوو، كێش زیاد دە‌كات بە‌ھۆی بوونی ڕێژە‌یە‌كی بە‌رزی كاربۆھیدرات، یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ خواردنی زۆر و كرانە‌وە‌ی ئارە‌زووی خواردن و قە‌ڵە‌وی.
٥- پە‌تاتە‌ی ھە‌ڵگیراو لە‌ناو ساردكە‌رە‌وە‌دا، دووجار زیانی ھە‌یە‌، چونكە‌ سوردە‌كرێتە‌وە‌ دووبارە‌ چە‌وریە‌كە‌ی دە‌بێتە‌ ھۆی قە‌ڵە‌وی، لە‌ ھە‌مانكاتدا واتلێدە‌كات زیاد بخۆیت، ھە‌ر بۆیە‌ لە‌بری ئە‌و پە‌تاتە‌ی كوڵاو سروشتی و تازە‌ بخورێت باشترە‌.
٦- گۆشتی سوور بۆ ھە‌رس گرانە، كاتێك دە‌یخۆیت لە‌شت زیاتر ئارە‌ق دە‌كات و بێزارت دە‌كات، لە‌ھە‌مانكاتدا كێش زیاد دە‌كات و فێری زۆرخۆریت دە‌كات.
٧- چە‌رە‌سات چە‌وریە‌كە‌ی بە‌سوودە‌ بۆ لە‌ش و نە‌خۆشیە‌كانی دڵ و دابە‌زاندنی چە‌وری كۆلیسترۆڵ، بە‌ڵام ھۆكارێكە‌ بۆ قە‌ڵە‌وی و زیادبوونی كێش.
٨- پیتزا خواردنێكی پڕ لە‌ چە‌وریە‌و ھە‌رسكردنی گرانە‌، ھۆكارێكە‌ بۆ زیادبوونی كێش بە‌شێوە‌یە‌كی خێرا و واتلێدە‌كات زیاتر بخۆیت.
٩- مایۆنێز تامێكی بە‌چێژ دە‌بە‌خشێت بە‌ خواردنە‌كان، بە‌ڵام بڕی كالۆری تێیدا زۆر بە‌رزە‌ و ھۆكارێكە‌ بۆ زیادبوونی كێش.
١٠- ئیشی ھە‌ویری تامێكی خۆشی ھە‌یە‌ و لە‌بە‌شێكی زۆر لە‌ ماڵە‌كاندا ڕۆژانە‌ دروست دە‌كرێت، بڕێكی زۆر نیشاستە‌ی تێدایە‌ و دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ شە‌كر و ھۆكارێكە‌ بۆ قە‌ڵە‌وی.


سەرچاوەکان



1389 بینین