شێرپەنجەی پێست

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-20:57:00 - کۆدی بابەت: 1654
شێرپەنجەی پێست

ناوه‌ڕۆك

شێرپەنجەی پێست

هەر ساڵێک زیاتر لە ٦٠٠٠٠٠ جۆر لە شێرپەنجەی پێست لە ویلایەتی یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەشف ئەکرێت کە زۆربەی زۆریان لەو جۆرەها نەخۆشیە توانای دەرمانیان بۆ دۆزراوەتەوە و چارەسەر دەکرێن وەک جۆرەکانی (بازاڵ سێڵ، ئەسکوامۆس سێڵ) یان جۆری ترسناکی تری هەیە وە چارەسەری ناکرێت وە دەبێتە هۆی مردن شایانی باسیشە کە جۆری خراپی ئەم نەخۆشیە پێک دەهێنێت ساڵانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٦٣٠) کەس بەهۆی خراپترین جۆر و (٢٥٠) کەس بەهۆی سوکترین جۆری ئەم نەخۆشیە دەمرن.

ئەوانەی کە خاوەنی پێستی سپی و ڕۆشن و چاوی ڕەنگ ڕۆشن زیاتر ترسی توشبونیان لێ دەکرێت. ئەم نەخۆشیە لە ڕەش پێستەکاندا بە دەگمەن دەبینرێت. وە لە ژنان و پیاواندا هیچ جیاوازیەک ناکرێت. ئەو پەڵە سەرەتانیانەی کە لە لەشدا دەردەکەون زۆر خەتەرترە لەو پەڵانەی کە لەسەر دەست و پێیەکان دەردەکەون زۆرتر دەبێتە هۆی مردنی خەڵک. دەزگای هەواڵگری سەرەتانی پێستی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەوانەی (١٢) خاڵ بە قاچیانەوەیە لەو خاڵانەی کە ترسناکن و لەژێر ئەژنۆوە پەیدا دەبن زۆرتر لەو کەسانەی کە (٢٧) خاڵی پێوەیە توش دەبن بە جۆری کوشندەکەی. گرنگترین هۆکاری توش بوون بە شێرپەنجەی پێست لەمانەدا خۆی دەبینێتەوە. تیشکی سەروو وەنەوشەیی کە زۆر بگاتە پێست ئەمەش زیاتر لەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە نزیکی هێڵی کەمەرەییە زەوی ژیان دەبەنە سەر هۆکاری ئەوەیە کە تا لە باشووری ئەمریکا نزیک بکەوینەوە زیاتر ئەم نەخۆشیە بەربڵاوە. لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە دووچار بوون بە سوتانی خۆر لە منداڵیدا هۆکاری گرنگە بۆ دووچار بوون بە شێرپەنجەی پێست لە گەورەیی دا.
گۆڕانکاریەکانی کە دەردەکەوێت لە پێستدا لە کاتی ڕوودانی شێرپەنجەی پێست واتە نیشانەکانی نەخۆشیەکە بریتین لە:

١- خاڵەکانی سەر پێست شێوەی ڕێک و پێکی خۆیان لەدەست دەدەن و لەپڕ ڕەنگیان دەگۆڕێت و تۆخ دەبن.
٢- گەورە بوونی خاڵەکان تادەگاتە (٦) ملم.

ئەم نیشانانەش مانای ئەوە نییە کە خۆتان چارەسەر و بزانن کە ئایا شێرپەنجەیە یان نا بەڵکو دەبێت چارەسەر لە لایەن پزیشکەوە ئەنجام بدرێت. پێویست بەوە دەکات کە کرێمی دژەخۆر بەکاربهێنین و هەروەها کڵاو بۆ کرێکاران و فەلاحەکان بەکاربێت ئەوانەی لەبەر خۆردا کاردەکەن.


سەرچاوەکان



4880 بینین