هۆکارەکانی ڕووتانەوەی قژی پیاوان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-16:06:00 - کۆدی بابەت: 1791
هۆکارەکانی ڕووتانەوەی قژی پیاوان

ناوه‌ڕۆك

ھۆكارە‌كانی ڕووتانە‌وە‌ی قژی پیاوان

ڕووتانە‌وە‌ی تاڵە‌ مووكانی سە‌ر كێشە‌یە‌كی سە‌رە‌كی بە‌شێكی زۆری مرۆڤە‌كانە‌ بە‌تایبە‌تی پیاوان، ھە‌ندێك لە‌ پیاوان ڕووتانە‌وە‌ی قژیان بە‌جۆرێكە‌ تە‌واو بە‌شێكی ساف دە‌كات و مووی پێوە‌ نامێنێت بە‌تایبە‌تیش لە‌ تە‌مە‌نێكی زۆر كە‌مە‌وە‌، زۆرجار ئە‌م حاڵە‌تە‌ش بارێكی دە‌روونی ناخۆش بۆ ئە‌و كە‌سە‌ دروست دە‌كات. 

  1. جگە‌رە‌ كێشان ھۆكارێكە‌ بۆ ڕووتانە‌وە‌ی قژ و مە‌ترسی تە‌ندروستی تر.
  2. جوڵە‌و وە‌رزشی توند كە‌ لە‌ توانە‌وە‌ی خۆت بە‌دە‌ر بێت و زیان بە‌ تە‌ندروستیت بگە‌یە‌نێت، چونكە‌ ئاستی ھۆڕمۆنی تستوستیرون بە‌رزدە‌كاتە‌وە‌ كە‌ ھۆكارێكە‌ بۆ ڕووتانە‌وە‌.
  3. بە‌كارھێنانی ھە‌ندێك كرێمی تایبە‌تی قژ كە‌ لە‌ پێكھاتە‌ی كیمیای زیانبە‌خش دروستكراوە‌.
  4. بۆماوە‌یی ڕۆڵێكی كاریگە‌ری ھە‌یە‌ لە‌ ڕووتانە‌وەی قژ، ھە‌ندێك كە‌س ھە‌ر زوو قۆناغ بە‌ قۆناغ تە‌واوی قژیان دە‌ڕووتێتە‌وە‌.
  5. بە‌كارھێنانی خوردە‌ واتە‌ كڵاوی سە‌ربازی یان وە‌رزشی و پاراستن ھۆكارێكە‌ بۆ ئارە‌قكردنە‌وە‌ و ھە‌وكردنی بێخی سە‌ر و ڕووتانە‌وە‌ی قژ.
  6. ناخاوێن ڕاگرتنی قژ بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر.
  7. خواردنە‌وە‌ی وزە‌ بە‌خشە‌كان یان دە‌رزی بە‌ھێزكردنی ماسولكە‌، ھۆكارێكی دیكە‌یە‌ بۆ ڕووتانە‌وە‌ی قژ.
  8. بە‌شێكی زۆر پیاوان سابوون بە‌كاردە‌ھێنن بۆ شتنی قژیان، ئە‌مە‌ش ھۆكارێكە‌ بۆ وشكبوونە‌وە‌ و ھە‌ڵە‌وە‌رینی، بە‌ڵام سابونی تایبە‌تی قژ و ڕووە‌كی نا.
  9. بوونی پە‌ستانێكی زۆر و توڕە‌ بوون و توشبوون بە‌ دڵە‌ڕاوكێ بە‌ھۆی گرفتێكە‌وە‌.
  10. داھێنانی قژ بە‌ توندی و بە‌ھێزە‌وە‌، چونكە‌ زیان بە‌ بێخی سە‌رت دە‌گە‌ینێت و مووە‌كان ھە‌ڵدە‌وە‌رێنێت.
  11. تە‌نككردنی چواردە‌وری سە‌رت و پڕكردنی بە‌شی سە‌رە‌وە‌ی قژە‌كە‌ و بە‌ستنی لە‌سە‌رە‌وە‌، ئە‌م ستایلێكی باوە‌ بە‌تایبە‌ت لە‌ ئێستادا لە‌‌ناو كوڕاندا بە‌ڵام ھۆكارێكە‌ بۆ ڕووتانە‌‌وە‌ قژ.
  12. بە‌زۆر وە‌ستانی بە‌لایە‌كدا و توندی ڕاكیشانی، بە‌ نمونە‌ دە‌تە‌وێت بە‌لای چە‌پدا بووە‌ستێت بە‌لاری ھێز و جێڵی زۆر بە‌كاردە‌ھێنرێت بۆ ئە‌وە‌ی بە‌و جۆرە‌ بووە‌ستێت، ئە‌مە‌ش ھۆكارێكە‌ بۆ ڕووتانە‌وە‌ی.


سەرچاوەکان



1491 بینین