مامۆستای سەرکەوتوو سەرپێچیەکان دەناسێت 

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-23:07:00 - کۆدی بابەت: 1817
مامۆستای سەرکەوتوو سەرپێچیەکان دەناسێت 

ناوه‌ڕۆك

مامۆستای سەرکەوتوو سەرپێچیەکان دەناسێت 

گرنگە مامۆستا پێش ئەوەی بچێتە پۆل هەموو ئەو سەرپێچیانە بزانێت کە قوتابی لە پۆلدا دەیکات، وەک (درەنگ هاتن بۆ ژوورەوە، نەهێنانی پێداویستی قوتابخانە، ئامادە نەکردنی ئەرکی ماڵەوە، زۆر قسە کردن، جوڵەی زۆر، جێگا گۆڕین، شت خواردن، دڕاندنی کاغەز ....هتد.) لەوەش گرنگ تر ئەوەیە پێش ئەوەی ئەم دیاردانە ڕووبدەن تەواوی ڕێگاچارەکان لە بیری خۆی ئامادە بکات، بەمە ئامادەیی دەروونی بۆ پەیدا دەبێت و دەتوانێت دەدپەروەر بێت لە بڕیاردانیش و بە یەکسانی سەیری هەموو قوتابیەکانی بکات، ئەوانەی پێش چوونە ناو پۆل بیر لە هیچ شتێک ناکەنەوە و پێش بینییان نیە بۆ هیچ ڕوودانی کارێک و هەڵس و کەوتێک، ئەوانە لە هەموو کەسێک زیاتر دووچاری گرفت دەبنەوە، جگە لەوەش زۆربەی جار هەندێک ڕووداو و دیاردەی بچووک لە ناو پۆلدا سەرهەڵدەدات، بەڵام بە هۆی نەهێنانە پێش چاو و پێشبینی نەکردنەوە ڕووداوەکە گەورە دەبێت و لە ژێر کۆنترۆڵ دەردەچێت.


سەرچاوەکان



680 بینین