ناسینی جۆرەکانی فێربوونی گوێگر

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-23:52:00 - کۆدی بابەت: 1828
ناسینی جۆرەکانی فێربوونی گوێگر

ناوه‌ڕۆك

ناسینی جۆرەکانی فێربوونی گوێگر

هەموو مرۆڤەکان بۆ فێربوون و وەرگرترن وەکو یەک نین، هەر کۆمەڵێک کەس لە ڕێگای یەکێک لە هەستەکانەوە فێر دەبێت، جیاوازی هەستەکان مرۆڤەکانیش پۆلێن دەکات و وایان لێدەکات ڕێگای فێربوونیان جیاواز بێت:

١- فێربوون لە ڕێگای چاو

ئەو کەسانەی لە ڕێگای چاوەوە فێڕ دەبن، زۆر قسە دەکەن، دەڕواننە داهاتووی خۆیان، توانای بڕیاردانی خێرایە، هەڵەی بەرامبەر زۆر دەگرێت و زوو دەرکی پێ دەکات، شتەکان جووان دەبینێ، لەبەرکردنی باش نیە، دەیەوێت هەموو شتێک بزانێت، لە ڕێگای نیشاندانی وێنە و سەیرکردنەوە فێردەبێت.

٢- فێربوون لە ڕێگای گوێ

ئەو کەسانەی بە هۆی بیستنەوە فێر دەبن، زۆر قسە لەگەڵ خەڵک دەکەن، پرسیاریان زۆرە، حەز لە مناقەشە و گفتوگۆ دەکەن، توانای لەبەرکردنیان بەهێزە، هەست بە هەموو دەنگێک دەکات و دەتوانێت لێکیان جیا بکاتەوە، حەزدەکات شتەکان نەبینێ بۆ ئەوەی جوان ببیستێ بە گوێگرتن و لەبەرکردن فێر دەبت.

٣-فێربوون لە ڕێگای هەستەوە

ئەم خۆرە کەسانە زیاتر هەستی ناخەوەیان بە‌هێزە، هێمن و بێدەنگن، ئیشارەت بۆ کردنێک یان تەنها دەست بڵدکردنێک بۆی، تێ دەگات و کاری تێدەکات، دەستی زۆر بەکاردێنێ لە قسە کردن، دەچێتە ناو وردەکاری شتەکانەوە، بیری هەردەم لە ڕابردووی خۆیەتی، زۆر جوڵە دەکات، بڕیار لەسەر شت دەدات بە پێی هەست و زەوقی خۆی.

 


سەرچاوەکان



1476 بینین