بە بەکارهێنانی ئەم پێکهاتەیە چاویلکەکانت فڕێ بدە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-13:43:00 - کۆدی بابەت: 1839
بە بەکارهێنانی ئەم پێکهاتەیە چاویلکەکانت فڕێ بدە

ناوه‌ڕۆك

تەنها ئەم پێکهاتەیە بەکاربهێنە و چآویلکەکانت فڕێ بدە

هەمووان دەزانین چاومان چەند گرنگە بۆ ژیانمان، نزیکەی ٩٠٪ زانیارییەکانمان لە ڕێگەی چاومانەوە بە دەستی دەهێنین، بەڵام لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا، چاوەکانمان ڕوو لە کزبوون دەکەن و پێویستمان بە چاویلکە دەبێت.
خۆشبەختانە، چەندین چارەسەری سروشتی هەن کە دەتوانن چآرەسەری کزبوونی چاو بکەن کە بەهۆی تەمەنەوە توشی مرۆڤ دەبێت.
ئەم پێکهاتەیەی کە ئێمسە لیرەدا باسی دەکەین لە ١٠٠٪ سروشتیە و هیچ زیانێکی لاوەکی بۆ تەندروستیت نییە، ئەوانەش کە بەکاریان هێناوە شآیەتی کاریگەربوونی دەدەن.
پڕۆفیسۆر سیلڤیا بیستی لە سەنتەری بینایی زانکۆی سدنی ئاشکرای دەکات کە زەعفەران پێکهاتەیەکی سروشتییە و دەتوانێت ڕێگری لە خراپبوونی چاو بگرێت و بینایی و بەهێزی بۆ دەگێڕێتەوە، چونکە زەعفەران بە شێوەیەکی خێرا هاوکاری بەهێزی خانەکانی چاو دەکات و لە خراپبوون دەیانپارێزێت.
زەعفەران دەتوانرێت لە شێوەی چا دا بەکار بهێنرێت.

شێوازی ئامادەکردنی چای زەعفەران

ئاوەکە بکوڵێنە و پاشان زەعفەرانەکەی تێکەڵ بکە، پاش ساردکردنەوەی کەمێک هەنگوینی تێبکەیت بۆ ئەوەی شیرینی بکات، دواتر بخورێتەوە.

تێبینی: زەعفەران تەنها بینایی بەهێز ناکات، بەڵکو خوێنت پاک دەکاتەوە، سوڕی خوێن بەهێز دەکات، نیشانەکانی هەڵئاوسانی چومگەکان کەم دەکاتەوە، ئاستی کۆلستڕۆڵ و چەوری خوێن دادەبەزێنێت و سیستەمی زیهنی و یادگەری بەهێز دەکات.


سەرچاوەکان



548 بینین