سەرەتای وانە گووتنەوە(دۆڕان یان بردنەوە) مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-22:48:00 - کۆدی بابەت: 1861
سەرەتای وانە گووتنەوە(دۆڕان یان بردنەوە) مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

سەرەتای وانە گووتنەوە(دۆڕان یان بردنەوە) مامۆستای سەرکەوتوو

وانەکانی یەکەمی سەرەتای ساڵ هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستپێکردنێکی دروست و چوون بەرەو سەرکەوتن، لەبەر ئەمە پێویستە زۆر وریا بین، ئەگەر لە یەکەم هەنگاو سەرنەکەوتین، ئەوا تا کۆتایی ساڵ دۆزەخێک بۆ خۆمان دروست دەکەین کە بە ئاسانی ناتوانین بەرگەی بگرین، بۆیە زۆر لە مامۆستایان لە یەکەم هەنگاوە بێزاری دایان دەگرێت و هەوڵی خۆ گوازتنەوە دەدەن بۆ قوتابخانەیەکی تر، پێویستە سەرەتای وانەکان بە قسەی جوان و ڕووی خۆش و هاندان و نیشاندانی خۆشەویستی و خەمخۆری دەست پێبکەین، دوور بکەوینەوە لە ڕووگرژی و سەرکۆنەکردن و شکاندنەوە و گران نیشانددانی خوێندن و نزم سەیر کردنی ئەرکی قوتابی، کە هەموو ئەمانە ڕاگەیاندنی سەرەتای شەڕە لەگەڵ قوتابی.


سەرچاوەکان



586 بینین