کاریگەری جیاوازی تەمەن لەسەر ژیانی هاوسەری

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-23:30:00 - کۆدی بابەت: 1869
کاریگەری جیاوازی تەمەن لەسەر ژیانی هاوسەری

ناوه‌ڕۆك

كاریگە‌ری جیاوازی تە‌مە‌ن لە‌سە‌ر ژیانی ھاوسە‌ری

زۆر كە‌س پێیان وایە‌ جیاوازی تە‌مە‌ن ڕێگری لە‌ خۆشە‌ویستی نێوان دوو كە‌س ناكات، بە‌ڵام گومان نییە‌ كاریگە‌ری بۆسە‌ر ژیانی ھاوسە‌ری ھە‌یە‌.
ئە‌و كێشانە‌ چیین كە‌ لە‌ جیاوازی تە‌مە‌نی نێوان ژن و پیاوە‌وە‌ دروست دە‌بێت؟ جیاوازی تە‌مە‌ن تا چە‌ند گونجاوە‌ بۆ ژن و پیاو؟ 
توێژینە‌وە‌ زانستیە‌كان باس لەوە‌ دە‌كە‌ن كە‌، گونجاوترین جیاوازی تە‌مە‌نی نێوان ژن و پیاو ٤ ساڵە‌، بە‌مە‌رجێك ژنە‌كە‌ بچوكتر بێت، بە‌ڵام زانایانش لە‌سە‌ر ئە‌وە‌ ھاوڕان كە‌، لە‌ھە‌موو حاڵە‌تێكدا نابێت جیاوزی تە‌مە‌ن ١٠ ساڵ زیاتر بێت، ئە‌گە‌ر لە‌وە‌ زیاتر بێت كێشە‌ دروست دە‌كات.
ئە‌گە‌ر جیاوازی تە‌مە‌ن گە‌یشتە‌ ٢٠ ساڵ و زیاتر چ كاریگە‌ریی لە‌سە‌ر ژیانی ھاوسە‌ریی دە‌بێت:

  • لێكتێنە‌گە‌شتن: ئە‌گە‌ر پیاوێك چووە‌ تە‌مە‌نە‌وە‌، بە‌ڵام ژنە‌كە‌ی گە‌نج بوو، ئاستە‌نگ بۆ ژیانیان دروست دە‌كات، سە‌بارە‌ت بە‌و چالاكیانە‌ی كە‌ پێویستە‌ ئە‌نجامی بدە‌ن.
  • قبوڵ نە‌كردنی یە‌كتری: جیاوازی تە‌مە‌نی نێوان ژن و پیاو وا دە‌كات لە‌زۆربە‌ی شتە‌كاندا یە‌كتری قبوڵ نە‌كە‌ن و لێكتێنە‌گە‌ن.
  • خە‌مۆكی: ژن سروشتی وایە‌ زوو ھە‌ست بە‌ خە‌مۆكی ئە‌كات، ئە‌گە‌ر جیاوازی تە‌مە‌نە‌كە‌ش زۆر بێت ئە‌وا گوشارە‌كان لە‌سە‌ری زیاد ئە‌كات و وای لێ دێت دە‌ستبە‌رداری زۆربە‌ی ئە‌و شتانە‌ بێت كە‌ لە‌ ژیاندا ئارە‌زووی لێ ئە‌كات.


سەرچاوەکان



1461 بینین