خراپ بەکارهێنانی پاداشت و سزا بۆ منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-05-17:40:00 - کۆدی بابەت: 1997
خراپ بەکارهێنانی پاداشت و سزا بۆ منداڵ

ناوه‌ڕۆك

خراپ بەکارهێنانی پاداشت و سزا

ئەگەر پاداشت و سزا لە کات و شوێنی خۆیدا بەکاربهێندرێت، سوودێکی زۆر بە هەموو لایەک دەگەیەنێت، چونکە هەڵەی هەڵەکار ڕاست دەکرێتەوە، هەروەها هانی ئەو کەسەش دەدرێت کە ڕێڕەوێکی ڕاستی گرتووەتەبەر، بۆ ئەوەی لەسەر ئەو ڕێبازە ڕاستە بەردەوام بێت.
مخابن هەندێ لە دایکان و باوکان بە هەڵە چەکی پاداشت و سزا بەکار دەهێنن، بۆیە یەکێک لەو هەڵە باوانەی کە دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە خراپ بەکارهێنانی پاداشت و سزا بەرامبەر بە منداڵەکانیان، وانە منداڵەکانیان لەسەر هەندی کار سزا دەدەن، کە شایستەی ئەو سزادانە نین، هەروەها لەسەر هەندێ کاریش پاداشت دەکرێن، کە نەدەبوو پاداشت بکرێن، ئەمەش زیاتر بۆ ئەم هۆکارانە دەگەڕێتەوە:

  • نەزانین و نەشارەزایی دایکان و باوکان.
  • نزمی ئاستی زانسی و پەروەردەیی دایک و باوک.
  • ئاشنا نەبوون بە پێوەرەکەکانی پاداشت و سزا.
  • پەلەکردن لە بڕیاردان.
  • پرست و ڕاوێژ نەکردن بە یەکتری و کەسانی پسپۆڕ و شارەزا.
  • تاکڕەوی و خۆسەپاندن.
  • لێکتێنەگەیشتن و یەکتر نەخوێندنەوە.

بێگومان خراپ بەکار‌هێنانی پاداشت و سزا، زیانێکی زۆری هەیە هەم بۆ منداڵ، هەمیش بۆ دایک و باوک و کۆمەڵگەش بە گشتی، کە گرنگترینیان ئەمانەن:

  • منداڵ هەست بە نادادپەروەردەی و ستەم دەکات.
  • خۆدزینەوەی منداڵ لە ئەرک و بەرپرسیارییەتی.
  • هۆکارێکە بۆ تەمبەڵی و تەوەزەلی..
  • ئاستەنگ و بەربەستێکە بۆ گەشەکردنی منداڵ.
  • هۆکارێکە بۆ دروستکردنی بوغز و قین و ناکۆکی لە نێوان منداڵەکان و دایکان و باوکان.
  • پاڵنەرێکە بۆ شەڕەنگێزی و توندوتیژی.
  • دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشە و ناکۆکی لە نێوان منداڵەکانیان.
  • کاریگەرییەکی خراپ لەسەر دڵ و دەروونی سزادراو جێدێڵێت.

چارەسەرکردنی ئەم هەڵەیە

بۆ ئەوەی دایکان و باوکان چیتر بە هەڵە سزا و پاداشت دژبەری منداڵەکانیان بەکار نەهێنن و لەسەر ئەم هەڵەیە بەردەوام نەبن، پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بهاوێژن:

  • دەبێ لە کات و ساتی خۆیدا منداڵ بهێتە سزادان، یان پاداشت کردن، واتە پێویستە دایک و باوک بزانن لە چ کاتێکدا منداڵ سزا بدرێ و لە چ کاتێکیش پاداشت بکرێ، تا خراپ بەسەر ئەوان منداڵەکانیاندا نەشكێتەوە.
  • نابێ جێگۆڕکێ بە سزا و پاداشت بکرێت و بە خراپی کەڵکیان لێ وەربگیرێت.
  • دەبێ سزا و پاداشتکردندا، زیادەڕەوی نەکرێت.
  • دەبی سزادان بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەیەک بێت و پاداشتیش بۆ هاندان بێت لەسەر بەردەوام بوون لەسەر ئەنجامدانی کارێکی باش.
  • دابێ کاتێکی زۆر بەسەر وادەی سزادانەکە یان پاداشتکردنەکەدا دەرباز نەبوو بێت.
  • دەبێ منداڵ بزانێ بۆچی سزادراوە یان پاداشت کراوە، واتە هۆکارەکەی بۆ ڕوون بکرێتەوە.
  • ناىی شێوازی سزادان و پاداشتکردنی منداڵ لە لایەن دایک و باوکییەوە هاودژ بێت و پێچەوانەی یەکتر بێت، واتە، دایک منداڵەکەی سزا بدات، بەڵام باوک لە بری سزادان، پاداشتی بکات.
  • دەبێ کاتێک منداڵ سزا یان پاداشت بکرێت، کە شایستەی ئەو سزادانە بێت.


سەرچاوەکان



2329 بینین