گرفتەکانی هەرزەکاری

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-05-22:20:00 - کۆدی بابەت: 2008
گرفتەکانی هەرزەکاری

ناوه‌ڕۆك

گرفتەکانی هەرزەکاری

١- لە جەستە و لاشەدا مرۆڤێکی تەواوە بەڵام لە بیرکردنەوە منداڵانەیە، پێویستە هەنگاو بە هەنگاو، هۆشیاری بکەینەوە تاوەکو ئاستی بیرکردنەوەشی تێدەگات، نابێت کەسایەتی بشکێنین و خۆمانی لێ توڕە بکەین. 
٢- هەمیشە بیری لای خۆیەتی کە بۆچی کێشی زیادی کردووە و گۆرانکاری جەستەی خێرایە و شتی تازە لەسەر لاشەی پەیدا دەبێ، پەروەرشیار دەبێت ئەم دیاردانەی لا بچووک و ئاسایی بکاتەوە،  فێری بکات کە ئەوانە شتی لاوەکین، کاری مرۆڤ ئەوەیە کە بۆ داهاتوو، خۆی پێبگەیەنێت و بیر لە دوارۆژ بکاتەوە.
٣- هەرزەکار زۆر حەزناکات بڕیار بەسەرید بسەپێندرێت، هەر بۆیە نابێت زۆر ڕستەی داخوازی لەگەڵی بەکار بهێنین.
٤- ژیانی هەموو خۆزگە و ئاواتە، کە زۆربەیان لەگەل واقعی ژیان ناگونجێ، دەبێت فێری دیاری کردنی ئامانجەکانی ژیان بکرێت و پێویستی و کەرستەکانی هێنانەدی بۆ ڕوونبکرێتەوە.
٥- تەنها باوەڕی بە بڕیارەکانی خۆی هەیە، رەتکردنەوەی قسەی بەرامبەر بە هێزی خۆی دەزانێ، دەبێت فێری بکەین (بەڵێ) کردن و (نازانم) لە کەسایەتی مرۆڤ کەم ناکاتەوە، نابێت بریاربدەین بەبێ بیرکردنەوە، پاشگەزبوونەوە و دان نان بە هەڵە هیچ عەیبێکی تێدانیە.
٦- هەستی خۆشەویستی بە هێزە بە تایبەتی بۆ خنسی بەرامبەر، دەبێت خۆشەویستی و جۆرەکانی خۆشەویستی بۆ شی بکرێتەوە و فێری خۆشەویستی ڕاستەقینە بکرێت.
٧- هەردەم لە ناو کێشەدا دەژیت و هیچ چارەیەکی لا نیە، پێویستە بەردەوام دەستی یارمەتی  بۆ درێژبکرێت، پێویستە تێی بگەیەنین کە بەهاوکاری یەکتری و پرس پێکردن، دەتوانین تەواوی کێشەکان چارەسەر بکەین.
هەمیشە خەریکی خۆیەتی و بەردەوامیش لە خۆی نارازیە، فێری بکەین مرۆڤ خۆی خۆی دروست نەکردووە، هەموو کەسێک ناتەواوی تێدایە، گرنگ ئەوەیە لە ژیان ڕەوشتمان جوان بێت و هەوڵی سەرکەوتن بدەین.
٩- حەز بە پێکەنین دەکات ئەگەر بەبێ هۆش بێت، بە شتێکی ئاسایی وەریبگرین و لۆمەی نەکەین و بە پێدانی ئەرک و کاری سووک سەرقاڵی بکەین.
١٠- بەردەوام ماندووە و  دڵەڕاوکێی زۆرە بۆ داهاتووی خۆی، پێویستە کاتی حەسانەوەی بۆ زۆر بکەین و ئەرکی سەرشانی قورس نەکەین، نموونەی خەڵکی سەرکەوتووی نیشان بدەین و ڕێگاکانی سەرکەوتنی بۆ ڕۆشن بکەینەوە.


سەرچاوەکان



4994 بینین