بەکارهێنانی زەردەچەوە لەگەڵ دەرمان مەترسیدارە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-11-20:44:00 - کۆدی بابەت: 2158
بەکارهێنانی زەردەچەوە لەگەڵ دەرمان مەترسیدارە

ناوه‌ڕۆك

بەکارهێنانی زەردەچەوە لەگەڵ دەرمان مەترسیدارە

زەردەچەوە زۆر جار وەکو چارەسەرێکی سروشتی بۆ زۆر نەخۆشی بەکار دەهێنرێ و وەکو جێگرەوەیەکیش لە شوێنی بەکارهێنانی دەرمانی پزیشکی بۆ زۆریک لە نەخۆشییەکان سوودی لێ وەردەگیرێت، توێژینەوە پزیشکییەکانیش دووپاتیان کردووەتەوە کە زەردەچەوە دەتوانێ کاریگەری لەسەر جەستە و نەخۆشییەکان دابنێ لە ڕووی ئەرێنییەوە، بەڵام خواردن و بەکارهێنانی لەگەڵ دەرمانە پزیشکییەکان مەترسیدارە و دەبێ بە هەموو جۆرێک لێی دوور بکەونەوە.

زەردەچەوە چییە؟

کاتێک کە دەڵێین زەردەچەوە بەو ڕەگە دەوترێت کە لە ژێر خاکدا گەشە دەکات، بەکارهێنانی زەردەچەوە سەرەتا لە هیندستانەوە سەریهەڵداوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ٤ هەزار ساڵ پێش ئێستا، سەرەتا وەکو بەهاراتێکی چێشتخانە سوودی لێ وەردەگیرا و لە ئاهەنگەکاندا وەکو نەریتێک بەکاریان دەهێنا، بەپێی ئەو تاقیکردنەوانەی کە لەسەر زەردەچەوە کراوە سوودی گرنگی هەیە.
بە گوێرەی ئەو تاقیکردنەوانەی لەسەر زەردەچەوە کراون دەرکەوتووە، زەردەچەوە بە ماددەی (کۆرکۆمین) دەوڵەمەندە، دژە ئۆکسید، شێرپەنجە، مەیینی خوێن، بۆیە لە دێر زەمانەوە تا ئێستەش زەردەچەوە وەک بەدیل و شوێنگرەوەی دەرمانەکان بەکار هێنراوە و کەڵکی لێ وەرگیراوە، بەڵام پزیشکان لە دوا توێژینەوەیان هۆشداری دەدەن، کە بەکارهێنانی زەردەچەوە بۆ نەخۆشییەکان لەگەڵ خواردنی دەرمانە پزیشکییەکان زیانی زۆر بە جەستە و تەندروستی مرۆڤ دەبێت.


سەرچاوەکان



978 بینین