لویس پاستۆر

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-11-21:59:00 - کۆدی بابەت: 2165
لویس پاستۆر

ناوه‌ڕۆك

لویس پاستۆر
١٨٢٢ز - ١٨٩٥ز

 کیمیاگەر و زیندەناسی فەڕەنسایی لویس پاستۆر... بەیەکێ لە گرنگترین و کاریگەرترین کەسێک دادەنرێت لە مێژووی پزیشکگەریدا. لە زۆر ڕشتەزانستەکانی تردا دەستێکی باڵای هەبووە، بەڵام زیاتر بەوە ناسراوە کە بەرگری لە بیردۆزەکەی میکرۆبە نەخۆشیەکان کردووە و بۆتە پاڵپشتێک بۆی، هەروەها گۆڕانکار بووە لە تەکنیکی کوتانی خۆپاراستن Prophylactic Vaccination.

پاستۆر ساڵی ١٨٢٢ز لە شاری (دۆڵ)ی فەڕەنسادا لە دایک بووە، خوێندنی زانکۆی تەواو کردووە بەڵام بلیمەتی زۆر درەنگ لێی دەرکەوتووە، بەوەی کە کاتێک خوێندکار بووە مامۆستاکەی لەسەری نووسیوە کە خوێندکارێکی ئەوتۆ نیە سەرنج ڕاکێش بێت، بەڵام پاش ئەوەی پلەی دکتۆرای وەرگرت لە ساڵی ١٨٤٧ز دا.... دەرکەوت کە مامۆستاکەی بە هەڵەدا چووە.

هێشتا لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا بوو کە زانستگەری و لێکۆڵینەوەکانی دەربارەی ( ترشی تارتاریک) وای لێکرد ببێتە کیمیەگەرێکی فرەزان و ناودار. پاش ئەوە... چالاکی خۆی تەرخان کرد بۆ زانین و ڕەبازکاری هەوێنەکان Fermentation. پاستۆر سەلماندی کە هەوێن لە ئەنجامکاری جۆرێکی تایبەتە لەو زیندە میکرۆبانەی کە زۆر درشتن، هەروەها سەلماندی کە بوونی چەندین جۆری تر لەو زیندە میکرۆبانە ئەنجامێکی ناپەسەنددەدەن وەک دیارە لە خواردنەوە ترشاوەکاندا. ئەم کارانە وای لێکرد بیگەیەنێتە ئەو بییرەی کە چەندین خۆر هەیە لە زیندەمیکرۆبەکان دەبنە هۆی کارێکی ناپەسەند بۆ سەر مەردوم و گیانەوەرانی تر.
پاستۆر وەنەبێت یەکەم کەسێک بووبێت ئەم ڕشتەیە ئاشکرا بکات بەڵکو زۆر کەسانی تریش هەمان بیرکردنەوەیان هەبووە پێش پاستۆر وەک ( جیرۆ لامۆڤرا کاستۆر) و (هەنڵی) و چەند کەسیتر، بەڵام چوست و سووربوونی پاستۆر لەوەدا دەردەکەوێت کە لەسەر ئەو بییرو گریمانانەی مایەوە و پاڵپشتی ئەو بیردۆزەی دەربارەی میکرۆبەکان دەکرد، بە تاقیکاری جۆراوجۆر بەڵگەی دەهێنایەوە. هەر بەم کارە مەزنەی توانی ڕاستی بیردۆزەکەی بە کۆمەڵی زانستان ڕابگەیەنێت و باوەڕیشی پێ بهینێنن.
ئەگەر نەخۆشیی هۆیەکەی میکرۆب بێت ئەوا بەرهەڵستی لێی و نەهێشتنی بچێتە نێو لەشی مرۆڤەوە دوورمان دەخاتەوە لە نەخۆشی. هەر لەبەر ئەمەیش پاستۆر زۆر توندڕەو بوو لە ئاگادار کردنی پزیشکان بۆ چۆنیەتی بەکار‌هێنانی ڕێخاوێنی. هەر ئەم ئاگادارییەیشی کارێکی سەرەکی بوو بۆ سەر (دکتۆر جۆزیف لیستەر) لە بەکارهێنانی ڕێخاوێنی لە تەکنیکی نەژداریی و پێش کەشکردنی بۆ پسات.
ئەو بەکتریا زیاندەرانە دەچنە نێو لەشی مرۆڤەوە بە هۆی خۆراکو خواردنەوە. جا بۆ ئەم مەبەستە پاستۆر ڕێیەکی پەرەپێدا کە پێی دوترێت پاستۆرین Pasteurization بۆ لەناوبردنی میکرۆب لە خواردنەوەکاندا بەم ڕێگەیەی پیشانیدا کە شیری میکرۆباوی سەچاوەیەکە بۆ بڵاو بوونەوەی نەخۆشیی.
پاستۆر تەمەنی لە نێوەندی پەنجاکاندا بوو زۆر سەرنج و بایەخی دەدا بە شێرپەنجە Anthrax کە دەردێکی درمە ئاژەڵ و چەندین تەبا تووشی دەبێت، تەنانەت مرۆڤیش.
لەمەوە پاستۆر دەریخست کە جۆرە بەکتریایەکی تایبەتی هەیە دەبێتە هۆی ئەم دەردە. ئەویش بە بەکارهێنانی زیجکاوێکی پێکوتە. پاش ماوەیەک سەرنجیدا ئەم زیجکاوە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی  شێوەیەکی سووک لە شێوەکانی ئەو نەخۆشییە بەڵام کوشندە نیە بەڵکو یارمەتی ئاژەڵ دەدات تاکو بەرگری پەیدا بکات acquired immunity لەو شێوە سووکەی. 
ئەم ڕێگەیەی دڵی زۆر خەڵکی پێخۆش کرد بە ئومێدی ئەوەی بەکار بهێنرێت و بخرێتەگەڕ لە دژی زۆر لەو نەخۆشییانەی کە بڵاودەبێتەوە. بەڵام بۆ مرۆڤ ڕێگەیەکی گەوارتر و ڕێکوپێک تری هێنایە کایەوە بۆ کوتان لە دژی نەخۆشی هاری کە سەگ تووشی دەبێت. ئەمە بووە دەروویەک بۆ زانایانی تریش کە هەمان ڕێکار بخەنە گەر بۆ کوتانی چەند نەخۆشی ترسناک وەک: تیفمۆس (ڕەشە گرانەتا) Typhus، پەنکی منداڵ Infaritle Paralysis.
هەروەها توانی دیاردەی بێ هەوایی anerobe بدۆزێتەوە کە توانی ژیانی هەندێک لەو گیانەوەرانە بەبێ ئۆکسجین یان بە بێ هەوا.
کارە مەزنەکانی لە نەهێشتی ئەو نەخۆشییانەی کە کرمی ئاوریشم تووشی دەبێت سوودێکی یەجگار گەورەی گەیاند لە بازرگانیدا.
لەو دەسکەوتە مەزنانەی تریشی گۆڕانکارییە لە کوتانی مریشک (مامر) لە دژی نەخۆشی کۆلێرا کە زۆربەی بەڵندە کەوییەکان تووشی دەبن.
پاش ئەو کارە مەزنانەی کە بۆ پساتی بەجێ هێشت لە ساڵی ١٨٩٥ز دا ماڵئاوای کردو کۆچی دەوایی کرد.


سەرچاوەکان



681 بینین