تیشکی سوور و ژووری نووستن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-12-10:11:00 - کۆدی بابەت: 2192
تیشکی سوور و ژووری نووستن

ناوه‌ڕۆك

تیشکی سوور و ژووری خەوتن

تیشکی سوور لە ژووری خەوتندا چالاکیی نێوان ژن و مێرد زیاد دەكات و کەشەکەش لەباردەکات. ناکرێ ژن و مێرد لە هەموو تەمەنیدا لە ژێر یەک تیشک و یەک جۆرە ڕووناکی و یەک پێخەفدا بن. ژیان پێویستی بە گۆڕانکارییە، بە تایبەتی ژیانی ژن و مێرد، بە تایبەتی تر ژووری خەوتن، کە باڵاترین ڕۆمانسییەت و چێژی تێدا ئەنجام دەدرێت.
یەک لەو شتانەی کە پێویست ژن و مێرد بیگۆڕن، ڕووناکیی ژوورەکەیە، پێویستە ناوەناوە گۆڕانکاری بەسەر بێنن، وەخزتێک ژن و مێرد تەماشای تیشکی سەوزی خامۆش یان تیشکی سوور و زەرد دەکەن، دیمەنێکی نوێیان لەبەرچاو دروست دەبێت، بەڵام ئێمە بۆچی لێرە تیشکی سوورمان دیاری کرد؟
وەڵامەکە ئەوەیە تیشکی سوور هەستی ژن و مێرد دەبزوێنێ و سەلیقەی قسەکردن و گوێگرتنیان دەکاتەوە، گرفت لەوەدایە کە زۆربەی ژن و مێردەکان  لە ژووری خەوتندا نائاخڤن، ئەمەش زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی پیاو، تەرکیز دەخاتە سەر شتێکی دیاریکراو، ناتوانێت لە یەک کاتدا بە دوو شت سەرقاڵ بێت... باش وایە لە ڕێگەی ئەزموون و هەوڵدان گۆڕان بەسەر خۆیدا بێنێت، با یەک لە ئەزموونەکانیش بەکارهێنانی تیشکی سوور بێت.


سەرچاوەکان



2333 بینین