ژووری نووستنی ژن و مێرد

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-12-10:52:00 - کۆدی بابەت: 2198
ژووری نووستنی ژن و مێرد

ناوه‌ڕۆك

ژووری خەوتن

هەڵەیەکی زۆر گەورەیە ئەگەر بڵێین ئەو ژوورەیە کە بۆ نووستنی بوک و زاوا، یان ژن و مێرد تەرخان کراوە، تەنیا بۆ خەوتنە و نابێ هیچ قسە و گفتۆگۆیەکی تێدا بکرێت.
نا، ئەم ژوورە تەنێ بۆ خەوتن نییە، بەڵکە بەشێک لە وەختە دیاریکراوەکەی بۆ خەوتنە، بەشێکی دیکەشی بۆ گفتوگۆیی خێزانییە. ئەگەر ئەو ژوورە تەنیا بۆ خەوتن بێت، ژیانی خێزانیی وشک و بێمانا دەردەچێت.
دەکرێ بڵێین ژووری کۆبوونەوە، ژووری پشوودان، ژووری تایبەت، ژووری شادمانی، ژووری جوتبوون، ژووری نهێنییەکانی ژن و مێرد، ژووری بناغە.
کێ لە چرکەساتی بەختیاریی بەرپرسە، ژن یان مێرد؟
لە وەڵامدا دەڵێین هەردووکیان بەدیهێنەری ئەم چرکەساتەن، هەردووکیان هاوبەشن لە وەرگرتن و بەخشینی بەختەوەری بۆ یەکتر. ئەگەر یەکێکیان خۆپەرست بوو، دەیویست هەوای بەختەوەری هەر بۆ لای ئەو شنە بکات، لە ئایندەدا شوێنەواری خراپی ئەم خۆپەرستییە دەبینێتەوە.
نازانێ لە داهاتوودا خۆشبەختی لەسەر خۆیدا خەفە دەکات، بۆ خۆی دەبێتە بەرپرسی بەدبەختی خۆی... بۆیە پێویستە هەردوولا بە شێوەیەکی هاوسەنگ یەکتر بەختەوەر و بەهرەوەر بکەن.


سەرچاوەکان



8329 بینین