گرفتەکانی بەزاوانەبوون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-13-02:10:00 - کۆدی بابەت: 2226
گرفتەکانی بەزاوانەبوون

ناوه‌ڕۆك

گرفتەکانی بە زاوانەبوون

زۆرترین حاڵەتەکانی لاوازیی جنسی لە شەوی یەکەمدا لە ئەنجامی ترس و نیگەرانی سەر هەڵدەدەن، هەر یەک لە بووک و زاوا کۆمەڵێک بیرکردنەوە و بۆچوونیان سەبارەت بەم شەوە هەیە. بەشێکیان ڕاستن و بەشێکیشیان ناڕاست، دۆست و هاوڕێکانیان هەر یەکە و بە شێوەیەک باسی ئەم شەوەیان بۆ کردوون.
باسی هێندێک لە هاوسەرەکانیان بیستووە، کە لەو شەوەدا تووشی گرفتی زۆر هاتوو، چیرۆکەکان لەسەر ئەو شەوە گەلێک زۆرن، بەشێکیان ئیجابین، بەشێکی دیکەش سلبین. لە هەموو شتێک گرنگتر ئەوەیە، ئەو شەوە وەک هەموو شەوەکان دیکە بەئاسانی و سروشتی وەربگیرێت. بۆچی خۆ هیچ چشتێکی ناسروشتی ڕووینەداوە؟ تەنیا دوو خۆشەویست پێک گەیشتوون، کە پێشتر تامەزرۆ و عەوداڵی دیداری یەکتر بوون. ئەی کەواتە ئەو هەموو ترس و بیمەی بۆ چییە؟
دەکرێ ئەو هۆکارە دەروونیانەی کە دەبنە مایەی سەرنەکەوتن لەو شەوەدا، لەم چەند خاڵەی خوارەوە پووخت بکەینەوە:

یەکەم: لای پیاو

  • دەشێ گرفتەکە بەهۆی ئەو ماندووبوونەوە بێت، کە چەند ڕۆژێک بەر لە گواستنەوەی بووک، بۆ ئامادەکردنی کەلوپەل و پێداویستییەکانی ڕۆژی زەماوەند بینیویەتی.
  • بیستنی چەند چیرۆکێکی هەمەجۆر، لەسەر ئەو کەسانەی لەم شەوەدا هەرەسیان هێناوە، بە تایبەتی بەشێک لە هاوڕێکانی لەم بارە زۆرتر نیگەرانیی پەیدا دەکەن.
  • شارەزا نەبوون لە هوونەری چۆنیەتی جوتبوون و دەستەگەمەی جنسی.

دووەم: لای ژن

  • ترسی ژن لەم شەوەدا هۆکارێکی هەرە سەرەکییە بۆ سەرنەکەوتنی پیاو، ترسی ئەو دەرەنجامی ناوشیاریی دروست دەبێت. دایکی هیچ ڕێنوێنی و بەرچاوڕوونیێکی بۆ ئەم شەوە پێ نەداوە. بیرکردنەوەی هەڵە و هاوڕێکانی دۆخەکەیان هێندەی تر لێ ئاڵۆز کردووە. ترسی ئەو سەر دەکێشێت بۆ هاتوهاوار و ڕێگەنەدان بە نزیکبوونەوە لێی، لە ئەنجامدا زاوا هەست بە داڕووخان و بێئومێدیی دەکات، چوونکێ لەو شەوەدا نەیتوانیوە بە زاوا بێت، ئەمە بەسە بۆ ئەوەی لەو شەوەدا سەرکەوتوو نەبێت.
  • هەڵەیەک کە بە بەردەوامی دووپات و چەندپات دەبێتەوە، ژن گواستنەوەیە لە هەفتەی بێنوێژی (سووڕی مانگانە)، ئەمەش وا لە پیاو دەکات دوای تەواوبوونی ئەو هەفتەیەش هەستساردیی دایبگرێت و نەتوانێت بچێتە لای.
  • بووکەخان وەبیرت دەهێنینەوە، هیچ پێویست ناکات لەو شەوەدا، کە شەوی یەکەمی ژیانی هاوسەرگیرییە، خۆت تووشی ترس و لەرز بکەیت، ئەو شەوە وەک هەموو شەوەکانی دیکە وایە، ئەگەر تاکە جیاوازیێکی هەبێت ئەوەیە دوو خۆشەویست، بە ڕێگەیەکی سروشتی بە یەک دەگەن. دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی چێژی جنسی لە یەکتر وەرگرن، بە ماچ و، خۆ لێکخشاندن و، دەستەگەمە و، ڕامووسان و لێو مژین و، مەمک مژین و، دەست دان لە ڕان و ...تاد، چێژێکی هاوبەش و سەرسوڕهێن لە نێوان بووک و زاوا دروست دەبێت، تەواو هەردوولا مەدهۆش و حەیران دەبن و ئامادەی کردەکە دەبن.
  • ترسی زۆری بووک دەبیتە مایەی وشکبوون و پێکهاتنەوەی دەرچەی زێ، ئەمەش بۆ ماوەیەک کردەی سێکسی پەک دەخات و وا دەکات چێژ لە یەکتر نەبینن.


سەرچاوەکان



1584 بینین