مایکڵ ئەنجیلۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-14-00:01:00 - کۆدی بابەت: 2269
مایکڵ ئەنجیلۆ

ناوه‌ڕۆك

مایکڵ ئەنجیلۆ

هونەرمەندی چەرخی ڕاپەڕین، میکایل ئەنجیلۆی مەزن، بە مەردێکی هەڵکەوتوو دادەنرێت لە مێژووی هونەرە بینراوەکاندا. نیگاركێشێکی زەیتی، پەیکەرتاش، ئەندازیارێکی ساختمانیی واڵاکار بووە.
ئەو کارە نایابانەی کە بۆی بەجێ هێشتووین بە ڕادەیەک ئەوەندە مەزنە کە زیاتر لە چوار سەدەیەک دەبێت کاری کردۆتە سەر بینەران، دۆخێکی زۆر کاریگەری هەبووە لە پەرەپێدانی هونەری نیگارکێشان و پەیکەرتاشین لە سەرانسەری ئەوروپادا. ئەم هونەرمەندە ساڵی ١٤٧٥ز لە شاری (کاربیس) لە ئیتاڵیا لەدایک بووە کە نزیکەی ٤٠ میل لە فلۆڕەنساوە دوورە. بلیمەتی و بەهرەیی هەر لە ئەوەڵی تەمەنیدا دەرکەوتووە، لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بووە بە شآگرد لای هونەرمەندی نیگارکێشی بەناوبانگ (جیرلاندایۆ) لە فلۆرەنسا. لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا (لۆڕەنزۆ)ی میری فلۆرەنسا هێنایە کۆشک و لە نێو بنەماڵەکەیدا داینا و گوزەرانی دەکرد. ئیتر هەر لەوێ مایەوە و زۆر بە ناز و خزمەتیشەوە دڵنەوایی دەکرا. زۆربەی ڕۆژانی بە هاتوچۆی ڕۆما و فلۆرەنسا دەبردە سەر. بەرەبەرە ناوی کەوتە ناوانەوە تا وای لێهات پاپا و میر و دەسەڵاتدارەکان داوایان لێ دەکرد بۆ نەخشاندنی کارە هونەرییەکانی.
ئا بەم چەشنە و بە ڕەبەنی ژیانی گوزەران کرد تا لە شاری ڕۆما کۆچی دوایی کرد، بەر لەوەی مۆمی هەشتا و نۆ ساڵەی بە کەمێک هەڵبکات.
هەرچەندە میکایڵ ئەنجلۆ زۆر باڵا و هەڵکەوتوو بوو، بەڵام نەدەگەیشتە پایە و هونەری لیۆناردۆ داڤنشی کە ئەویش یەکێک بوو لەو کەڵە هونەرمەندانەی ئەو سەردەمە و هاوچەرخی میکایڵ ئەنجۆ، بەڵام بە تەمەن گەورەتر.
فرەهونەرییەکانی میکایڵ گەیشتبووە ڕادەیەک کە سەرنج ڕآکێشتربێت لە لیۆناردۆ داڤنشی، چونکە تاکە هونەرمەندێک بوو کە گەیشتبووە ئەوپەڕی بەرزی لە چەند بوارێکی هەمە جۆردا. گەر ڕەچاوێکی کارە مەزنەکانی بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە لە نیگای زینیدا لەوپەڕی بڵندیدا پۆلێنراوە، ئەویش لەبەر جۆر و بەپێزی کارە نەمرەکانی و ڕەنگدانەوەی بۆ سەر هونەرمەندانی دوای خۆی. ئەو کۆمەڵە گەچ نیگارییانەی کە لەسەر دیوارەکان و بنمیچەکانی (کە ناسراوە بە فریسکۆ) کەنشتەی (سیستین)دا لە ڕۆما کردوویەتی بە یەکێ لە مەزنترین دەسکەوتە هونەرییەکانی گشت سەردەمێک دادەنرێت. لەگەڵ ئەمانەیشدا پەیکەرتاشێکی زۆر لێهاتوو بووە، زۆر لە ڕەخنەگرانی هونەر بە مەزنترین پەیکەرتاشی دادەنێن تا ئێستا، ئەو پەیکەرانەی داود و موسا و (بیتا)ی بەناوبانگ لە ڤاتیکان بەڵگەیەکن بۆ مەزنی ئەم هونەرمەندە بێ هاوتایا.
میکایڵ ئەنجلۆ بە ئەندازیارێکی ساختمانیش دەناسرێت، لەو دەسکەوتە مەزنانەی لە ساختمانسازیدا (ئەندازەی ساختمانی)، نەخشاندنی کەنشتە بەناوبانگەکەی (ئال مەدیشی)یە لە فلۆڕەنسا، چەند ساڵێکیش مایەوە بە ئەندازیارێکی کارا لە نەخشاندنی کەنشتەی قەشە پەترۆس لە ڕۆما.
هەروەها بە هۆزان نووسێکی ناکی بەرز دادەنرێت، لە ژیانیدا چەندین چامەی داناوە، ئەوەی کە پێیان گەیشتبێ خۆی دەدا لە نزیکەی ٣٠٠ چامە، هێندێکی تری هەروا بە بڵاونەکراوەیی مایەوە تا پاش مردنی، ئەو هۆنراوانەی وای دەردەخەن کە شاعیرێکی باڵای بەهرەداریش بووبێت.


سەرچاوەکان



1949 بینین