دەستگیرانیکردن

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-18-00:15:00 - کۆدی بابەت: 2347
دەستگیرانیکردن

ناوه‌ڕۆك

دەستگیرانیکردن

قۆناغێکە پێش قۆناغی هاوسەرگیری، واتا قۆناغێكی ڕێگەخۆشکەرە تیایدا هەردوو لایەن (کچ و کوڕ) بە شێوەیەکی باش، بەر لە شووکردن یەکتری دەناسن، ئەم قۆناغەش بە خوێندنەوەی سورەتی فاتحە (بۆ ئەوانەی موسڵمانن) بەستراوەتەوە، ئەم قۆناغە پابەند کراو نییە بۆ هەردوو لایەن، چونکە ئەگەر لەسەر هەندێک شت پێک نەهاتن، بۆ هەر یەکێکیان هەیە دەستگیرانیکردنەکە کۆتایی پێ بێنن، بە بێ ئەوەی ئاسەوارێکی یاسایی یاخود ئاینی بەرچاوی لێ بکەوێتەوە، جگە لەوەی کە کچەکە ئەو دیارییانەی لە کوڕەکەی وەرگرتوون دەبێت بۆی بگەڕێنێتەوە، بەڵام ئەگەر هەردوو لایەن پێکهاتن لەسەر پێکەوە بەردەوام بوون، ئەوا دەبێتە هەنگاوێک بەرەو بەستنی گرێبەستی هاوسەرگیری.


سەرچاوەکان



1025 بینین