لاساری لە ژیانی هاوبەش

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-18-15:47:00 - کۆدی بابەت: 2356
لاساری لە ژیانی هاوبەش

ناوه‌ڕۆك

لاساری (النشوز)

بریتییە لەو حاڵەتەی کە یەکێک لە هاوسەرەکان (پیاوەکە یاخود ژنەکە) خۆی بە گەورەتر بزانێت لەوەی تر، بۆ نموونە لە حاڵەتێک یەکێک لە هاوسەرەکان، بە بێ مۆڵەتی ئەوەی تر و بەبێ بیانوویەکی شەرعی، مەنزڵگەی هاوسەرێتی بەجێ بهێڵێت، ئەوا بە لاسار هەژمار دەکرێت، یاخود یەکێک لە دوو هاوسەرەکە زێدەرۆیی بکات لە هەڵنەستان بە ئەرکەکانی هاوسەرگیری، یاخود حاڵەتی پابەند نەبوونی پیاو، بە ئامادەکردنی مەنزڵگەیەکی شەرعی بۆ هاوسەرەکەی، کە گونجاو بێت لەگەڵ باری کۆمەڵایەتی و ئابووریان.
ئەگەر یەکێک لەم حاڵەتانەی سەرەوە ڕوو بدات، ئەوا کەسی کەمتەرخەم جا چ پیاو بێت یاخود ژن، بە لاسار هەژمار دەکرێت، لاساری بوون بە هۆیەک لە هۆیەکانی لێک جیابوونەوەی نێوان دوو هاوسەر هەژمار دەکرێت، ئەگەر پیاوەکە لاسار بێت، ئەوا پابەند دەبێت بە لە ئەستۆ گرتنی خەرجییەکانی خێزانەکەی و پێدانی هەموو مافەکانی، بەڵام ئەگەر ژنەکە لاسار بێت، ئەوا مافی وەرگرتنی خەرجی و مارەیی دواخراو لەدەست دەدات.
یەکێک لەمافەکانی تری ژن، ئەوەیە کە نابێت پیاوەکەی، بە بێ ڕەزامەندی ژنەکەی، هەوێی ژنەکە (ژنەکەی تری) بێنێتە هەمان ئەو خانووەی کە تیایدا نیشتەجێن، هەروەها پیاو بە بێ ڕەزامەندی ژنەکەی، بۆی نییە کەسوکارەکانیشی بێنێتە هەمان خانوو، جگە لە منداڵە بچووکە ناکامەکەی نەبێت، واتە ئەو منداڵەی کە نەگەیشتۆتە تەمەنی باڵغ بوون، کەواتە پیاوەکە دەتوانێت ئەم منداڵە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە هەمان خانوودا نیشتەجێ بکات

ئەمەش لە ماددەکانی ٢٥، ٢٦ لە یاسای باری کەسێتی نوسراوە


سەرچاوەکان



1018 بینین