چارەسەری سەرئێشەی منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-19-15:10:00 - کۆدی بابەت: 2387
چارەسەری سەرئێشەی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

سەرئێشەی منداڵ چۆن چارەسەر دەکەیت؟

زۆرێک لە دایکان سکاڵای بوونی سەرئێشەیان هەیە لە منداڵەکانیان، کە بەپێی شارەزایانی پزیشکی شتێکی ئاساییە و مایەی نیگەرانی نییە، چونکە کێشەیەکی تەندروستی نییە و ئەوان زوو لێی چاک دەبنەوە و ڕەنگە تەنیا نیو سەعات بخایەنێت.
حەنان عەبدوڵا یوسف شارەزایی منداڵان لەو بارەوە دەڵێت، سەرئێشەی منداڵ و مێردمنداڵ شتێکی ئاساییە و زۆرینەی حاڵەتەکانی سەرئێشەی منداڵ نابێتە کێشەیەکی تەندروستی مەترسیدار، کە ڕەنگە سک ئێشە و هێڵنجی لەگەڵدا بێت، بەڵام ئەوان زووتر چاک دەبنەوە و ڕەنگە تەنیا نیو سەعات بخایەنێت.

هۆکارەکانی

 - فەرامۆشکردنی ژەمەکانی خواردن وەیا نێوانی ژەمەکان وەیا نەخواردنەوەی شلەمەنی بەدرێژای ڕۆژ.
- نەنوستنی منداڵ لەکاتی دیاریکراو وەیا بۆ کاتی پێویست.
- وەرزش کردن منداڵ تووشی سەرئێشە دەکات بەهۆی وشکهەڵگەڕان و دابەزاندنی ڕێژەی شەکری خوێن.
- ڕەنگە بەهۆی کێشەی سۆزداری لە مێردمنداڵ دروست ببێت، وەیا هەڵسوکەوتی توندویژ لەگەڵ کە تووشی نیگەرانی و بێزاری و سەرئێشەی دەکات، وەیا کێشە لە قوتابخانە وەیا لە ماڵەوە.

چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکەیت؟

لەکاتی سەرئێشە دایک دەتوانێت ئەوانە بکات:

- لە ژوورێکی تاریک و بێدەنگ بیە سەر جێگە.
- پارچە قوماشێکی سارد و شێدار بخە نێوچەوان یان چاوەکانی.
- هانی بدە بۆ هەناسەدانێکی قووڵ و هێواش.
- هانی بدە بۆ نووستن کە سەرئێشەکەی ناهێڵێ.
- هانی بدە بۆ خۆاردن و خواردنەوە، بەڵام ئەوانەی کافایینیان تیادایە نا.
- دەتوانی بەپێی گونجاوی و لەگەڵ توانا و تەمەنیدا ئازارشکێنی بۆ بەکاربێنیت و بەپێی ڕێنمایی پزیشکی.


سەرچاوەکان



1103 بینین