چاودێری کردنی تاقمی ددانی جوڵاو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-21-21:40:00 - کۆدی بابەت: 2489
چاودێری کردنی تاقمی ددانی جوڵاو

ناوه‌ڕۆك

چاودێری کردنی تاقمی ددانی جوڵاو

بە درێژایی شەو و ڕۆژ پێویستە بۆ ماوەیەک تاقم لە دەم دەربهێنرێت تاوەکو شانەی ناو دەم بحەوێتەوە پاش ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە ژێر پەستانی تاقمەکەدا بووە لە کاتی نان خواردندا.
زۆربەی ئەوانەی کە تاقمی ددانیان لە دەمدایە پێویستە لە کاتی خەودا تاقمەکانیان لە دەم دەربکەن. هەروەها لە کاتی خۆشۆردندا دەتوانرێت تاقمەکە دەربهێنرێت و بخرێتە ناو ئاو یان گیراوەیەکی پاک کەرەوە. دەبێ ئەوە بزانرێت کە تاقمەکە لە ماددەیەک دروست کراوە لە دەرەوەی دەمدا پێویستە لە شوێنێکی شێداردا بێت (ناو ئاو) ئەگەر نا شێوەی تاقمەکە دەگۆڕێت.
لە کاتی خۆ شۆردندا دەتوانرێت تاقمەکە دەربهێنرێت لە ناو گیراوەیەکی پاکژکەرەوە دابنرێت، گیراوەی پاکژکەرەوەش لە ماڵەوە دەتوانرێت بە ئاسانی دروست بکرێت بە تێکردنی کەوچکێکی جیا لە سرکە یان گیراوەی سپی کەرەوەی ماڵەوە بۆ ناو یەک پەرداخ ئاوی شلەتێن، گیراوەی پاکژکەرەوە دروست ئەبێت.
پاش دەرهێنانی تاقمەکە لە ناو گیراوە پاکژکەرەوەکەدا لە ژێر ئاوی بەلۆعەدا جوان بشۆرێت و پاشان بخرێتەوە ناو دەم.
چاکتر واتە تاقمەکە هەفتەی جارێک بخرێتە ناو گیراوەیەکی دژە میکرۆب بۆ پاکژ کردنەوەی تاقمەکە لە میکرۆب، بۆ پاکژ کردنەوە دەتوانرێت گیراوەی سپی کەرەوەی ماڵەوە بەکار بهێنرێت.
تاقمەکە بۆ ماوەی ٥ خولەک لە ناو گیراوەکەدا بە شێوەیەک تاقمەکە تەواو داپۆشرێت دادەنرێت، پاشان دەردەهێنرێت و بە ئاو بە جوانی دەشۆرێت پێش ئەوەی بخرێتەوە ناو دەم.
دەبێ ئاگاداری ئەوە بین کە نابێت لە پێنج خولەک زیاتر تاقمەکە لە ناو گیراوەکەدا بێت چونکە ڕەنگ دەگرێت.


سەرچاوەکان



571 بینین