یەکەمین کەمانچە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-25-11:56:00 - کۆدی بابەت: 2645
یەکەمین کەمانچە

ناوه‌ڕۆك

یەکەمین کەمانچە

پێش خستنی کەمانچە سەدان ساڵی خایاندووە، مێژووی لە هیندستانەوە دەست پێدەکات، ئەشێت قەوسەکەی لەوێوە داهێنرابێت بۆ ژەنینی ئامێرێکی ژێدار. لە چەرخی ناوەڕاستدا، لە ئەوروپادا ئامێرە ژێدارە جۆراوجۆرەکان بەهۆی قەوسی کەمانچەوە ژەنراون.
لەو ئامێرانە ئامێری ''ڤایل'' کە لە سەدەی دەهەمی زاینییەوە چووە ئەوروپا، ئامێری ڤایل، هەروەکو کەمانچە بوون لەسەر شان دادەنرا، بەڵام دوای ئەوە ئەم ئامێرە بەک کارتێکردنی ئامێری ڕوبابە گۆڕرا.
ئەو شێوە جوانەی ئێستای کەمانچە لە نێوان ساڵانی ''١٥٥٠'' و ''١٦٠٠''ی زاینیدا بەخۆیەوە بینی، ئەستەمە دیاری کردن و ناسینی ئەو کەسە کە کێ بووە بۆ یەکەمین جار ئامێری کەمانچەی دروست کردووە، بەڵام سەرکەوتووترین ئامێری کەمانچە لە نێوان سەدەکانی حەڤدەهەم و هەژدەهەمدا دروست کرا، لە ئیتاڵیادا خێزانی زۆر بەناوبانگ هەبوون لە دروست کردنی کەمانچەدا هەر خێزانێکیش نهێنی تایبەتیان بە خۆیان هەبوو لە دروست کردنیدا کە کوڕان لە باوکەکانیانەوە وەریان دەگرت.
خێزانی ''ئەماتی'' لە شاری کریمۆیا کە کەمانچەیەکیان دروست کرد کە دەنگەکەی تام و چێژێکی تایبەتی هەبوو، بۆ ماوەیەکی زۆر بیر و ڕا وابوو کە کەس لە دونیادا نییە، کەمانچە لەوان باشتر دروست بکان.
بەڵام لینکۆڵۆ ئەماتی قوتابییەکی بلیمەتی هەبوو بە ناوی ''ئەنتۆنیۆ سترادیفای'' بوو، نازناوی مامۆستای مامۆستایانی لێ نرا، ئەم بلیمەتە قەبارەی کەمانچەی گەورە کردەوە و بەمەش ئامێری کەمانچە هێز و ئاوازی گەورەتر بووەوە. دەڵێن ئەنتۆنیۆ ''١١١٦'' ئامێری کەمانچەی بە دەستی خۆی دروست کردووە، کە تا ئێستاش ''٥٤٠'' ئامێری لە دونیادا ماوە، کە هەریەکەی پارەیەکی زۆری تێچووە و لە هەمان کاتیشدا بە کارێکی هونەری مەزن دادەنرێت.
دەڵێن بلیمەتترین کەمانچەژەنیش تا ئەمڕۆ لەسەر ڕوووی زەویدا نیکۆڵۆ بووە کە لە نێوان ساڵانی ١٧٨٤ و ١٨٤٠ دا ژیاوە.


سەرچاوەکان



2243 بینین