کێ ترافیک لایتی داهێنا؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-25-12:40:00 - کۆدی بابەت: 2649
کێ ترافیک لایتی داهێنا؟

ناوه‌ڕۆك

کێ ترافیک لایتی داهێنا؟

ئایا دەزانیت پێش سەردەمی ئۆتۆمبێلیش هاتوچۆ هەر کێشەی هەبووە؟... ڕەنگە یۆلیۆس قەیسەر یەکەم لێپرسراوی حکومی بووبێت، یاسای دانابێت بۆ زاڵ بوون بەسەر کێشەی هات و چۆدا، بە دەرکردنی بڕیارێک کە قەدەغەی دەکرد ژنان ئەسپ و گالیسکە لێبخوڕن.
دوای پەیدا بوونی ئۆتۆمبێل، پیاوانی هاتوچۆ بە پێ بەسەر جادەکاندا، دەگەڕان و هاتوچۆیان بە دەست ڕێکدەخست. دوای ئەوە بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆ لایتیان بەکار هێنا، بەلام ترافیک لایتی ئۆتۆماتیکی لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی بیستەمدا داهێنرا. بەڵام ئەو نیشانە ڕووناکییە کێشەی زۆر گەورە و بێ چارەسەریان لە شوێن خۆیان بەجێ دەهێشت، لەبەر ئەوەی هاتوچۆ لە خاڵێکی یەکتر بڕدا، دەگۆڕا لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر لە ماوەی ڕۆژدا. لە ساڵی ١٩٢٧ دوو پیاو دەستاوێردی داهێنانیان بۆ ئامێرێکی ئۆتۆماتیکی ڕێکخستنی هاتوچۆ تۆمار کرد، بەمەش هەندێک لە كێشەی هات و چۆ، چارەسەر کرا لە خاڵێکی یەکتر بڕ و لە کاتێکی دیاری کراودا.
یەکێک لەو نیشانە ڕوناکیانە، ''هاری هوف'' لە زانکۆی بیڵ دای هێنا، بۆ یەکەمین جار لە نیوهاڤن کونیکتیکوت لە نیسانی ١٩٢٨ دا بەکارهێنرا. ئەم ئامێرە لەسەر شۆستەی جادەکان دایان دەنا و کاتێک ئۆتۆمبێلێک بە لایدا تێپەڕیایە، ئاشکراکەرەکە، هێمایەکی دەنارد بۆ ئەو سندوقەی کە لەسەر ستونی ڕوناکییەکە بوو، ئەو تیشکەش وای دەکرد ڕووناکییەکە بگۆڕێت بۆ ڕەنگی سەوز لە بەردەم ئۆتۆمبێلە نزیک بووەکەدا. ئەم نیشانەیە دوا چاکسازییە لە ترافیک لایتدا و تا ئێستاش بە شێوەیەکی بەربڵاو لە جیهاندا بەکار دەهێنرێت.
لە ساڵی ١٩٢٨یشدا، ''شارلز ئادلەر'' نیشانەیەکی تری ڕووناکی داهێنا، کا تیایدا مایکرۆفۆنێکی بەکار هێنا بۆ گورجوگۆڵ کردنی سندوقی سەر ستونی ڕووناکییەکە. کاتێک شۆفێری ئۆتۆمبێلێک هۆڕن لێدەدات لە کاتی دەرکەوتنی ڕەنگی سودا. ئەوا مایکرۆفۆنەکە دەنگێک دەنیرێت بۆ سندوقەکە، وا دەکات کە ڕەنگەکە بگۆڕێت. ئەمڕۆ لە دونیادا، چەندین جۆری ئامێری چاودێری هات و چۆ هەیە، کە دەنگ تیایدا بەکار دەهێنرێت بۆ گۆڕینی ڕووناکییەکان.


سەرچاوەکان



812 بینین