کۆشکە جوڵاوەکەی هاوڵ(2004) - Howl's Moving Castle

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-18:11:00 - کۆدی بابەت: 2681
کۆشکە جوڵاوەکەی هاوڵ(2004) - Howl's Moving Castle

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

چیڕۆک: باس لە کچێکی گەنج دەکات بەناوی (سۆفی) پاش ئەوەی دەکەوێتە ژێر جادووی جادووگەرێک کچەکە جەستەی دەگۆڕێت وەک ژنێکی پیر. دواتر دەچێتە شارێک و لە خانووی  جادووگەرێکی گەنج دەمێنێتەوە بەناوی (هاوڵ) کە ئەویش خانوێکی جوڵاوی هەیە و لەگەل کچێک دەژیێت کاریشی ڕێگری کردنە لە جەنگ، کە لەو سەردەمەدا هەردووک جادوو و چەکی سەدەی بیستەم قەدەغەنە.
 
Howl's Moving Castle (بە کوردی: کۆشکە جوڵاوەکەی هاوڵ) (بە یابانی: ハウルの動く城) ئەنیمیەکە بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە و ماوەی فیلمەکەش سەعاتێک و ٤٩ خولەکە، لەلایەن کۆمپانیای بەناوبانگی ئەنیمی Ghibli کاری دەرهێنانی بۆ کراوە کە یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی خاوەن چەندان ئەنیمی بەهێزە. ئەو ئەنیمیەش لەجۆری (خەیاڵی، سەرکێشی، درامی، ڕۆمانسی)ە.

هەنێک زانیاری و تێبینی

ئەنیمیەکە لە دەرهێنانی هایاو میازاکیە کە خاوەن چەندان ئەنیمی و مانگای بەناوبانگە کە جێی دیاری هەیە لە سینەمادا. ئەنیمیەکە لە ڕۆمانێک وەرگیراوە لەژێر هەمان ناونیشان و لە نوسینی Diana Wynne Jones کە توانی ببێتە خاوەن خەڵاتی Phoenix دوای بیست ساڵ لە دەرچوونی. ئەنیمیەکە بودجەی تەرخانکراوی ٢٤ ملیۆن دۆلار بوو لەکاتێکدا داهاتی تا ئێستا گەشتۆتە ٢٣٦ ملیۆن دۆلار و سەرکەوتنی گەورەی بۆ کۆمپانیا تەرخان کردووە. هەر لە یەکەم هەفتەی پەخش کردنی توانی ببێتە خاوەنی ١٤.٥ ملیۆن دۆلار تەنها لە یابان. نەک هەر لە داهات سەرکەوتنی بەدەست هێناوە بەڵکو ڕەیتینگی باشی بەدەست هێناوە بۆ نموونە لە IMDB توانی ٨.٢ بەدەست بهێنێت بە کۆی زیاتر لە ٣١٠ هەزار دەنگ. لە سایتی تایبەت بە ئەنیمی My Anime List توانی ڕەیتینگی ٨.٦٧ بەدەست بهێنێت بەکۆی زیاتر لە ٥٠٠ هەزار دەنگ وە توانی لەو سایتە بچێتە ڕیزبەندی ١٠ یەم باشترین فیلم و ٤٨ ەمین باشترین ئەنیمی لەنێو هەزاران ئەنیمی. توانیەتی ببێتە خاوەنی ١٧ خەڵات و پاڵێوراوی ١٩ ی تر کە لەنێوانیاندا بۆ باشترین ئەنیمی بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بەڵام ئەنیمەیشنی Wallace & Gromit: The Curse of the Were-Rabbit توانی سەربکەوێت بەسەری. پاش ئەوەی کریستیان بێل ئەنیمی spirited away دیت بڕیاریدا هەر ڕۆلێکی پێبدەن پێی ڕازیە بۆ Howl's Moving Castle بەڵام پێشبینی ئەوەی نەدەکرد ڕۆلی سەرەکی وەربگرێت کە ڕۆلی دەنگی هاوڵی دیت

دەرهێنەر

هایاو میازاکی

نووسەرەكان

هایاو میازاکی,دیانا وین جۆنس

ئەكتەرەكان

چیکۆ بایشۆ,تاکویا کیمورا,ئاکیشیرۆ میوا

كات

119 خولەك

تێچوو

$24,000,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

18/11/2004
 


سەرچاوەکان



1258 بینین