قوڵترین زەریا کامەیە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-27-14:38:00 - کۆدی بابەت: 2716
قوڵترین زەریا کامەیە؟

ناوه‌ڕۆك

قووڵترین زەریا

تا ئێستاش زەریاکان نهێنی زۆر گەورەن بۆ مرۆڤ، چونکە نازانرێت تەمەنیان چەندە و وا دەردەکەوێت لە سەرەتای دروست بوونی زەویدا، زەریاکان هیچ بوونێکیان نەبووبێت.
مرۆڤ بۆ ئەوەی دەچێتە بنی زەریاکانەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکات تا زیاتری لەسەر بزانێت. 
لە بنی زەریاکاندا چینێک قوڕی شل هەیە کە بنی زەریاکان داپۆشیوە، تا قوڵایی ٣٦٠٠ مەتر، کە لە هەیکەلی گیانلەبەرە بچووکەکان پێک هاتووە، بەڵام زەوی ناوچە قوڵەکانی زەریاکان تا ئێستا شتێکی ئاڵۆزە، چونکە قووڵی ئاوەکەی لە شەش کیلۆ مەتر زیاترە و بە قوڕێک داپۆشراوە، ڕەنگەکەی لە ژەنگی ئاسن دەچێت و پێی دەوترێت قوڕە سوورە. کە لە هەیکەلی گیانلەبەران و توێکڵی ڕووەکە بچووکەکان و خۆڵە مێشە بورکانییەکان پێک هاتووە.
قوڵی زەریا بەو شێوەیە دەپێورێت، کە دەنگ ڕەوانەی بنەکەی دەکەن و لە بنیشەوە دێتەوە بۆ سەرەوە، قوڵییەکەشی بە دیاری کردنی ئەو کاتەی دەکرێت کە شەپۆلە دەنگییەکە پێویستیەتی تا دەچێتە بن سەرەوە، بە دابەش کردنی کاتەکە بەسەر دوودا.
بەم حیسابە بیرۆکەی باشمان وەرگرت لەسەر ڕێژەی قووڵی هەموو جۆرە زەریاکان و لە قوڵترین خاڵ لە هەر زەریایەکدا، قوڵترین زەریا زەریای ''پاسیفیکی''ییە کە ٤٢٨١ مەتر قووڵە، بە پلەی دووەم زەریای هیندی دێت، کە ٣٩٢٦ مەتر قووڵە، تەنکترین دەریاش دەریای باڵتیکە کە تەنیا ٥٥ مەتر قووڵە.
قووڵترین خاڵ لە زەریای لە زەریای پاسیفیکی دا ''١٠٧٩٠'' مەترە  دوای ئەوەش خاڵێک دێت لە زەریای ئەتڵەسی لە بەرامبەر پۆرتۆریکۆ، کە قوڵییەکە دەگاتە ٩٢١٩ مەتر.


سەرچاوەکان



1682 بینین