ئە‌م خواردنە‌ گە‌ورە‌ترین کێشە‌یە‌ بۆ کە‌مە‌ر و مووی ئافرە‌تان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-27-21:17:00 - کۆدی بابەت: 2725
ئە‌م خواردنە‌ گە‌ورە‌ترین کێشە‌یە‌ بۆ کە‌مە‌ر و مووی ئافرە‌تان

ناوه‌ڕۆك

ئە‌م خواردنە‌ گە‌ورە‌ترین كێشە‌یە‌ بۆ كە‌مە‌ر و مووی ئافرە‌تان

زۆر خواردنی شە‌كر ھۆیە‌كە‌ بۆ زوو دە‌ركە‌وتنی پیری و ھاتنی مووی زیادە‌ لە‌ لە‌ش ھاوكات بۆ كۆبوونە‌وە‌ی شە‌كری زۆر لە‌شی مرۆڤ بە‌شێوە‌ی چە‌وری شە‌كرە‌كە‌ ئە‌مبار دە‌كات و زۆرجاریش دە‌بێتە‌ ھۆی قەڵە‌وی لە‌ ورگ و كە‌مە‌ر.
زیپكە‌ی گە‌نجێتی یە‌كێكە‌ لە‌ گرفتە‌ دیارە‌كان و كاریگە‌ری دە‌روونی بە‌سە‌ر مرۆڤە‌وە‌ ھە‌یە‌، ئە‌و زیپكە‌ لە‌ دە‌موچا و مل دێت ئە‌و كا‌تە‌ی ڕە‌گی موو مادە‌یكی چە‌ور دە‌ردە‌كات لە‌ژێر پێست و خانە‌كانی پێست ھە‌و دە‌كە‌ن و بە‌رز دە‌بنە‌وە‌.
چە‌ند توێژینە‌وە‌یە‌ك ئاماژە‌یان بۆ بە‌رزی ڕێژە‌ی شە‌كر لە‌ خوێن و ئە‌و جۆرە‌ زیپكە‌ كردووە‌، ئە‌وە‌ش بە‌ھۆی زۆر خوار‌دنی ماددە‌ی كاربۆھیدارت و شە‌كرییە‌وە‌، بۆیە‌ شارە‌زایان ڕێنمایی كە‌م خواردنی شە‌كر دە‌كە‌ن بۆ چارە‌سە‌ر كردنی ئە‌و زیپكە‌.
كۆلاجین و ئیلاستین دووجۆرە‌ ڕیشاڵی پرۆتینن كە‌ ھێز بە‌ پێست دە‌دە‌ن، بۆیە‌ بە‌ھۆی بە‌رزبوونە‌وە‌ی ئاستی گلوكۆز و فرە‌كتۆز لە‌ لە‌شدا كاری ئە‌و پرۆتینانە‌ پە‌كی دە‌كە‌وێت و لە‌ چالاككردنە‌وە‌ی شانە‌كان دە‌وە‌ستن، بۆیە‌ كە‌ڵە‌كە‌بوونی و نە‌رمی پێست ڕوودە‌دات و لۆچ دروست دە‌بێت.
ڕە‌نگە‌ بە‌رزبوونە‌وە‌ی ڕێژە‌ی ئە‌نسۆلین لە‌ خوێن جوانی ئافرە‌ت تێك بدات ئە‌وە‌ش بە‌ھۆی گە‌شە‌كردنی مووی نە‌خوازراو لە‌سە‌ر پێست، بۆ نموونە‌ لە‌ ڕیش و سمێڵ و سینگ و پشت، ھە‌روە‌ھا ڕە‌نگە‌ پە‌ڵە‌ی كاڵ لە‌سە‌ر مل و بن باڵ دروست باكات.
ئە‌و ئە‌نسۆلینە‌ی دوای خواردنی شە‌كرێكی زۆر دە‌ردە‌درێت وا لە‌ پیاوان دە‌كات كە‌ شە‌كرە‌كە‌ بە‌شێوە‌ی چە‌وری ئە‌مبار بكات و ئە‌وە‌ش قە‌ڵە‌وی دروست دە‌كات لە‌ پیاواندا بە‌ڕێژە‌یە‌كی زۆر لە‌ ورگ كۆدە‌بێتە‌وە‌ و لە‌ ئافرە‌تانیش لە‌ كە‌مە‌ر.


سەرچاوەکان



2640 بینین