شێ چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-28-19:57:00 - کۆدی بابەت: 2733
شێ چییە؟

ناوه‌ڕۆك

شێ چییە؟

ئەگەر پەرداخێک ئاوی بەفراوت لەسەر مێزێک دانا بۆ ماوەیەک. دەبینین شێ (لە شێوەی شەونم) دا لە دیوی دەرەوەی پەرداخەکەدا دروست دەبێت. کەواتە ئەو شێیە لە کوێوە دێت؟
بێگومان لە هەواوە دێت. لە ڕاستیدا هەمیش لە هەوادا شێ هەیە لە شێوەی هەڵمدا. لەو دۆخەی پەرداخە ئاوەکە هەڵمەکە لەسەر پەرداخەکە چڕ دەبێتەوە و بە تەواوی دیار دەدات و بە چاو دەبینرێت. بەڵام هەڵم لە هەوادا نابینرێت. ووشەی (شێ) واتە بوونی هەڵمی ئاو لە هەوادا. ئەو هەڵمە لە هەموو شوێنێکدا هەیە، تەنانەت لەسەر بیابانە گەورەکانیش. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت شێ لە هەموو شوێنێکدا هەیە. بەڵام لە هەموو شوێنێکدا وەکو یەک نییە.
چەند ڕێگەیەکمان هەیە بۆ تەعبیر کردن لە شێ کە دیار ترینیان (شێی ڕەها) و (شێی ڕێژەییە).
شێی ڕەها واتە ئەو ڕێژە هەڵمەی ئاو کە لە هەر یەکەیەکی قەبارەدا هەیە لە هەوادا. لە هەر پێیەکی سێ جای هەوادا گەردیلەیەکی زۆر هەیە. بەڵام بۆ مەبەستی پراکتیکی، ئەوە مانای وانییە زۆرە.
ئەگەر دەتەوێت بزانیت هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت یان نا؟ ئەوا (چوار گەردیلە لە هەر پێیەکی سێ جا) دا ئاگادارمان دەکاتەوە کە هەوا شێدار یان ووشک دەبێت. هەرچەند شێ لە لەشدا زیاتر هەڵم بکات، هێندە هەستی بە ئاسوودەیی زیاتر دەکەین.
ئەو هەڵم کردنەش پشت بە پلەی گەرما دەبەستێت، ئەگەر ڕێژەی شێ ١٠٠٪ بێت. واتە هەوا بە تەواوی تێرە لە هەڵمی ئاو. هەرچەندە پلەی گەرما بەرز بێتەوە ئەوا هەوا دەتوانێت ڕێژەیەکی زیاتر لە هەڵمی ئاو وەربگرێت.
لەبەر ئەوە لە ڕۆژێکی گەرمادا. ئەگەر شێ بە ڕێژەی ٩٠٪ بێت، واتە بوونی ڕێژەیەکی زۆری شێ لە هەوادا. ئەوەش وامان لێ دەکات زۆر تەنگژە بین.


سەرچاوەکان



1646 بینین