کێ بڵندەک (مصعد)ـی داهێنا؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-28-20:18:00 - کۆدی بابەت: 2735
کێ بڵندەک (مصعد)ـی داهێنا؟

ناوه‌ڕۆك

کێ بڵندەک (مصعد)ـی داهێنا؟

بڵندەک (ئاسان سوار) ئۆتۆمبێلێکە بە شێوەیەکی ستونی دەجوڵێتەوە و کەل و پەل و خەڵکی هەڵدەگرێت لە نێوان نهۆمەکانی ساختمانە چەند نهۆمییەکاندا.
زۆربەی ئاسان سوارەکان بەهۆی بزوێنەری کارەباییەوە ئیش دەکەن. بە هاوکاری کێشێک لە بەرامبەر هاوسەنگیدا. لە ڕێگەی یاسای بەکرە و تەلەوە.

ئایا دەزانیت ئاسان سوار کەی داهێنراوە؟

داهێنانی ئاسان سوار لەسەر دەستی یەک پیاو لە یەک ڕۆژدا نەبووە، پێشخستنی لە ئەنجامی هەوڵێکی زۆری چەندین کەسەوە بووە.
کرداری بەرزکردنەوەی قورسی بەهۆی ئامێرێکی میکانیکییەوە لە دروست کردنی بینایەکدا بە لانی کەمەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆمانییەکان.  ئەندازیاری بیناسازی ڕۆمانی (ڤیترۆس پۆڵیۆ) لە سەدەی یەکەمی زاینی دا. وەسفی بەرزکردنەوە سەکۆکانی کردووە بە بەکارهێنانی بەکرە بە هاوکاری دەست یان گیانلەبەران یان وزەی ئاو. لە ساڵی ١٨٠٠ زاینیشدا لە بەریتانیا وزەی هەڵمی بەکار هێنرا بۆ وەگەڕخستنی ئەم ئامێرە.
لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا ئاسان سواری هایدرۆلیکی دروست کرا. بەڵام تەنها بۆ سەرخستنی کەل و پەل بەکار دەهێنرا. چونکە زۆر جێی متمانە نەبوو لە سەرخستنی خەڵکیدا.
لە ساڵی ١٨٥٣ (ئەلیشا گرێڤز) ئامێری سەلامەتی بەکار هێنا و بەوەش یەکەم ئاسان سواری خەڵک هەڵگر لەدایک بوو. بۆ یەکەمجاریش لە ساڵی ١٨٥٧ دا لە نیویۆر بەکار هێنرا. کە بە هەڵم ئیشی دەکرد و لە یەک خولەکدا پێنج نهۆمی دەبڕی.
لە سی ساڵی دوای ئەوەدا گەلێک چاکسازی لە ئاسان سواردا کرا. بەڵام گەورەترین پێشکەوتن لە ئاسان سواری دوای ساڵی ١٨٩٩ دا کرا.
دوای ئەوە جوانکاری زۆر کرا لە شێوەی بڵندەکدا. پاش سەرکەوتنە سەر کێشەی سەلامەتی و خێرایی و بەرزکردنەوەدا. بیر لە لایەنە ئابووریەکەی کرایەوە. بە گوێرەی پێویستی بیناکان ئاسان سواری زۆر پێشکەوتوو دروست کران کە خێراییەکەی بەرز کرایەوە بۆ ٣٦٥ مەتر لە چرکەیەکدا. لە دەهەی پەنجاکاندا ئاسان سواری ئۆتۆماتیکی دروست کرا.
ئاسان سوارە نوێیەکان بە شێوەی جۆراوجۆر و بە مەبەستی جۆراوجۆر دروست دەکرێن. سەرەڕای بەکارهێنانی لە کرداری بەرزکردنەوەی کەل و پەل و خەڵکدا. لە کەشتی و بەربەست و تەقاندنەوەی موشەکیشدا بەکار دەهێنرێت. وەکو چۆن لە دروست کردنی بینادا بەکاری دەهێنن. ئەمڕۆ تەواوی بڵندەکەکان بە کارەبا ئیش دەکەن.


سەرچاوەکان



596 بینین