فرمێسک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-05:19:00 - کۆدی بابەت: 2780
فرمێسک

ناوه‌ڕۆك

فرمێسک

کاتێک مرۆڤ دەگریت فرمێسک لە چاوی دێت، ئایا دەزانیت ئەوە بۆچی ڕوودەدات؟
کاتێک چاومان دەنوقێنین بە هاوکاری ماسولکەکان پێڵووەکان دادەخرێن. جووڵانەوە پێڵووەکان هێندە خێرایە، کە کار لە بینین ناکات. لە چاودا لووی فرمێسکی هەیە کە دەکەوێتە گۆشەی دەرەوەی چآوەوە. هەروەها کەناڵیش هەیە کە فرمێسکەکان دەبەن بۆ هەردوو پێڵووی سەرەوە و لەوێیشەوە فرمێسکەکان بەهۆی کەناڵەکانی ترەوە لە چاو دێنە دەرێ.
هەر جارێک کە چاو دەتروکێنین، شلەیەک لە کونی کەناڵەکانی فرمێسکەوە دەردەچێت کە وا دەکات کە چاو بەردەوام نەرم بێت و لە وشک بوونەوە پارێزراو بێت.
تەنانەت هەندێک جار لە کاتی پێکەنیندا فرمێسک لە چاومان دێت، چون لە کاتی پێکەنیندا ماسولکەکان پاڵەپەستۆ لەسەر لووە فرمێسکییەکان دروست دەکەن، بۆە فرمێسک لێیەوە دێتە دەرەوە.
کاتێک پیاز دەجنین، فرمێسک لە چاومان دێت. لەبەر ئەوەی پیاز ماددەی تیژ دەردەدات، کاتێک ئەو ماددەیە دەگاتە چاو، چاو فرمێسک دەڕژێنێت بۆ ئەوەی تووشی ئاوسان نەبێت، فرمێسکەکەش ماددە ئاوساوەکە پاک دەکاتەوە. هەروەها ئەمە لەسەر دووکەڵیش جێبەجێ دەبێت.
هەندێک هەواڵی ناخۆشیش فرمێسک لە چاومان دەردێنێت لە ئەنجامی کردارێکی لا ئیرادیدا.


سەرچاوەکان



1144 بینین