بۆ سوتاندنی نیو کیلۆ چەوری پێویستمان بە چەندێک چالاکی جەستەیی هەیە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-01-17:53:00 - کۆدی بابەت: 2808
بۆ سوتاندنی نیو کیلۆ چەوری پێویستمان بە چەندێک چالاکی جەستەیی هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆ سوتاندنی نیو کیلۆ چەوری پێویستمان بە چەندێک چالاکی جەستەیی هەیە؟

بۆ کەمکردنەوەی نیو کیلۆ لە چەوری جەستە پێویستە نزیکەی ٤٥٠٠ کالۆری زیادە لە ڕێگای چالاکی جەستەییەوە بسوتێنین، ڕێ و ڕۆشتنی ئارام ئەبێتە هۆی سوتاندنی نزیکی ١٠٠ کالۆری بۆ هەر میلێک (١.٦ کیلۆمتر)،
بۆ هەر ٤٥ میلێک (٧٢ کیلۆمتر) ڕۆشتنی ئارام نیو کیلۆ چەوری جەستە کەم دەکاتەوە بە مەرجێک کە ڕێژەی وەرگرتنی خواردن و سەرجەم چالاکییەکانت جێگیر بێت، ئەگەر ڕێ و ڕۆشتنی خێرا (بە خێرایی ٦.٥ کیلۆمتر لە کاتژمێرێک) بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لە ڕۆژێک دا و ٥ ڕۆژ لە هەفتەدا ئەنجام بدەی، نزیکی ١٦  کیلۆمتر لە هەفتەیەک دا دەبڕی، بەم شێوەیەش لە نزیکی ۳۳ ڕۆژ دا ئەگەر ڕێژەی خۆراک و چالاکییەکانت جێگیر بێت، ئەوا نیو کیلۆ لە چەوری جەستەتان کەم دەبێتەوە،
ئەگەر لەم کاتەدا ڕێژەیەک لە کالۆری وەرگیراوی ڕۆژانەت لە ڕێگای خۆراکەوە کەم بکەیتەوە، لە ئاستی چەجد سەدکالۆرییەک لە ڕۆژێک دا، ئەوا دەتوانی خێرای کەمکردنەوەی چەوری جەستەت زیاد بکەی


سەرچاوەکان



845 بینین