نێتفلیکس - Netflix

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-00:15:00 - کۆدی بابەت: 2860
نێتفلیکس - Netflix

ناوه‌ڕۆك

نێتفلیكس

نێتفلیکس کۆمپانیایەکی پەروەردەی ئەمریکیە لە دروستکراوی ڕێد هاستنگز و ماڕک ڕاندۆڵفە لە ٢٩ ئەوگوستی ١٩٩٧، لە سکۆتس ڤالی،کاڵیفۆڕنیا، ئەم کۆمپانیایە تایبەتە بە زیادکردنی خزمەتگوزاری ڤیدیۆی ڕاستەوخۆ یان ڤیدیۆ بە پێی داواکاری و گەیاندنیان لە ڕێگەی پۆستەوە،لە ساڵی ٢٠١٣ ،کۆمپانیای نێتفلیکس گەشەی کرد بە زنجیرە و پرۆگرامی تەلەڤیزیۆنی ، وە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ نێتفلیکس بڕیاری دا کە لۆس ئەنجلس و کالیفۆرنیا بکاتە بنکەی خۆی.
کۆمپانیای نێتفلیکس لە سەرەتادا دەستی کرد بە پێشکەشکردنی خزمەت گوزاری فرۆشتن و بەکرێ دانی شریتی بژاردە (دیڤی دی، بلو ڕای) دوای ساڵێک لە دروستکردنی کۆمپانیاکە هاسنتگز بڕیاری دا بە وەستانی فرۆشتنی شریتی بژاردە بۆ گرنگی خستنە سەر خزمەتگوازی بەکرێ دان لە ڕێی پۆستەوە، لە ساڵی ٢٠٠٧ کۆمپانیاکە گەشەی بە کارەکانی دا
بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزای پەخشی ڕاستەوخۆ لە ڕێی ئینتەرنێتەوە ، بە هێشتنەوەی خزمەتگوزاری بەکرێ دانی شریتی بژاردە ،
وە بەردەوام بوو لە گەشەدان بە خزمەت گوزاریەکانی لەسەر ئاستی جیهانی،
لە ساڵی ٢٠١٦، خزمەتگوزاریەکانی نێتفلیکس لە ١٩٠ دەوڵەت هەبوو ،
خزمەتگوزاریەکانی نێتفلێکس لە هەموو دەوڵەتە عەرەبیەکان هەیە،(جگە لە سوریا بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە) بەکارهێنەرە عەرەبەکان لە دەوڵەتە عەرەبیەکان دەتوانن بەرهەمەکانی نێتفلیکس ببینن
بە ژێرنوسی عەرەبی .
لە ساڵی ٢٠١٣، نێتفلیکس چووە بواری دروست کردنی فیلم و زنجیرە، یەکەم پەخشی زنجیرەی ئۆرجیناڵی کرد کە ''ماڵێک لە کاغەز'' بوو .
دوای زیاد بوو ئەو بەرهەمە ئۆرجیناڵانەی کە نێتفلیکس بەرهەمی هێنا بوون کە فیلم و زنجیرە وپڕۆگرام بوون وە پەخشەکانی ستاند باوکی کۆمیدیا.
نێتفلیکس تاکو سالی ٢٠١٦ توانئ ١٢٦ کاری ئۆرجیناڵ بەرهەم بێنێت کە زیاتر بوو لە بەرهەمەکانی هەر تۆڕێکی فیلم تا کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی.
.نێتفلیکس لە مانگی ١٠ی ٢٠١٨ دا ژمارەی بەشداربوانی نێتفلیکسی بڵاو کردەوە کە ئەگەشتە ١٣٧ ملیون بەشداربوو لە هەموو وڵاتەکانی جیهانەوە، وە تەنها لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ٥٨ ملیۆن بەشدار بوو هەن.


سەرچاوەکان



2285 بینین