کێ پەڕەشووتی داهێنا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-22:46:00 - کۆدی بابەت: 2941
کێ پەڕەشووتی داهێنا؟

ناوه‌ڕۆك

کێ چەتری دابەزین (پەڕەشوت)ـی داهێنا؟

بیهێننە پێش چاوی خۆتان کەسێک لە بەرزی سێ میلەوە خۆی فڕێ دەداتە خوارەوە و جێیەکی دەشکێت و کەسێکیش لە بەرزی سێ میلەوە خۆی فڕێ دەداتە خوارەوە و هیچی پێ نایەت، بەڵام بە پەڕەشوت!
چەتری دابەزین بە سانایی چەترێکی گەورەیە کە بەرەنگاری هەوا دروست دەکات.
بەهۆی ئەو جەترە شەوەیە، مرۆڤ دەتوانێت بە لەسەرخۆ دابەزێتە سەر زەوی بێ ئەوەی توشی هیچ کۆسپێک بێت.
ڕەنگە پەڕەشوت بیرۆکەیەکی کۆن بێت، لە ساڵی ١٥١٤ دا لیناردۆی وێنەکێش لە دەفتەری تێبینیەکاندا وێنەی پەڕەشوتێکی لەو جۆرەی کێشاوە. (فاوستۆ فیرانزیۆ)ـش وەسفێکی دەربارەی چەتری هەوایی لە ساڵی ١٥٩٥ دا بڵاو کردۆتەوە. باوەڕ وایە یەکەم کەس پەڕەشوتی بەکارهێنابێت پیاوێکی فەڕەنسی بووە بە ناوی (جی. بی. بلانشارد).
لە ساڵی ١٧٨٥ دا بلانشارد سەگێکی لە سەلەیەکدا بە پەڕەشوتێک خستە خوارەوە لە باڵۆنێکەوە.
هەروەها فەڕەنسییەکی تریش بە ناوی (جی، گار، نارین) یەکەم کەس بووە چەتری دابەزینی بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەکارهێناوە. یەکەمین پیشاندانی ئاشکراش بۆ دابەزین بە چەتر لە پاریسدا لە ٢٢-تشرینی یەکەم-١٧٩٧ دا کرا، کاتێک کەسێک بە چەترێکی لە قوماشی سپی دروست کراو لە بەرزی شەش سەد مەترەوە خۆی فڕێ دایە خوارەوە. پەڕەشوتەکەش لە شێوەی چەترێکدا بوو لە قوماشی سپی دروست کرابوو و تیرەکەی نزیکەی حەوت مەتر دەبوو. لە چەقی چەترەکەشدا پارچە دارێک بوو لە شێوەی بازنەدا و تیرەکەی نزیکەی ٢٥ سم دەبوو.
کە لە ناوەڕاستەوە کونێک بوو بۆ ئەوەی هەوا لێیەوە بچێتە دەرەوە. بە دەوری کەنارەکەیشیدا هەموو پارچە پەتی کورت بوو. 
یەکەمین دابەزینی سەرکەوتوو لە فڕۆکەوە بەهۆی پەڕەشووتەوە لە ساڵی ١٩١٢ دا بوو. کە (کاپتن بێری) لە شاری سانت لویسی ویلایەتی مەیزوری ئەمریکادا کردی.


سەرچاوەکان



672 بینین