زمان و دیالێکتەکان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-06-10:01:00 - کۆدی بابەت: 3005
زمان و دیالێکتەکان

ناوه‌ڕۆك

زمان و دیالێکتەکان

لە سەرەتای مێژووی مرۆڤایەتیدا، ڕەنگە هەموو خەڵکی سەر زەوی بە یەک زمان قسەیان کردبێت. سەرەتا ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی یان کۆمەڵێ بچوک لێرە و لەوێ بەو زمانە ڕەسەنە قسەیان کردبێت. وردە وردە ژمارەی ئەو کۆمەڵانە زیادی کردووە و خواردنی تەواویان دەست نەکەوتووە بۆیە ناچار بوونە بگوێزنەوە بۆ شوێنی تر و کۆمەڵی تازە پێک بهێنن و بە تێپەڕبوونی ڕۆژگاریش زمانەکەیان گۆرانکاری بەسەردا هاتووە.
کاتێک ئەو کۆمەڵە دەگەیشتنە شوێنە تازەکەیان و لێی جێگیر دەبوون بە هەمان زمانی ئەوانە قسەیان دەکرد کە لێیان جوێ بوبونەوە. بەڵام وردە ودە شێوە وتنی تازە دەهاتە ناو زمانەکەوە و ئەندامانی گروپە تازەکە شتگەلێکیان دەوت، تۆزێک لە زمانە ڕەسەنەکەی خۆیان جیاوازتر بوو. دوای ئەوە گۆڕانکاری بەسەر دەنگی وشەکاندا هات.
هەندێک لەو وشانە کە لە نیشتیمانە ئەسڵیەکەدا پێویست بوو لە شوێنی تازەدا پێویست نەبوو، بۆیە لابرا. وە تاقیکردنەوە تازەکانیش پێویستیان بە وشەی تازە دەکرد بۆ ئەوەی لە شتەکان بدوێ. بۆیە دەبو شێوەی دروست کردنی ڕستەکانیش بگۆڕیایە. گریمان کۆمەڵێک لە شوێنێکدا دەژیان و کۆمەڵێکی تازەش دەهاتن بۆی، لەوەوە هەردوو زمانەکە تێکەڵ دەبوون و کاریان لە یەکتر دەکرد.
لە سەرەتادا کۆمەڵە تازەکە زمانیان دەگۆڕا بۆ زمانێکی تازەتر کە پێی دەوترێت ''دیالێکت'' دوای تێپەڕ بوونی ماوەیەکی زۆر درێژ. گۆڕانکاری زۆر بەسەر وشە و دەنگەکانی ڕێزمانەکەدا دێت و بە تەواوی لە زمانە ڕەسەنە جیاواز دەبێت و ئەمیسیان بە زمانێکی تازە دادەنرێت، بەم شێوەیە زمانەکانی ئیسپانی، فەڕەنسی، پورتوگالی لە لاتینیەوە دروست بوون.
زمانەکانی ئینگلیزی و نەرویژی و سویدی و دانیمارکی و هۆڵەندی لە ئەڵمانیاوە دروست بوون. زمانی دایک لەگەڵ ئەو هەموو زمانانەی لێیەوە دروست بووە پێیان دەوترێت ''خێزانی زمانەکان''.


سەرچاوەکان



5392 بینین